سوپای پاسداران هۆشداری بە خەڵکی هەرێم دەدات نزیکی بنکەکانی حزبەکانی ڕۆژهەڵات نەکەون

فەرماندەی هێزی زەمینیی سوپای پاسداران هۆشداری دەدات بە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان نزیکی بنکە و بارەگاکانی حزبەکانی ڕۆژهەڵات نەکەون، چونکە وەڵامی ئەو حزبانە دەدرێتەوە.

محەمەد پاکپور، فەرماندەی هێزی زەمینیی سوپای پاسداران بە سوپا نیوزی ڕاگەیاندووە، “سەرەڕای هۆشدارییەکانمان بە بەرپرسانی هەرێم، هێشتا چالاکیی گروپە تیرۆریستییەکانی جێگیر لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و بە توندی وەڵامیان دەدرێتەوە.”

ئەو بەرپرسەی سوپای پاسداران دوای سەردانی ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەرێم و ڕۆژهەڵاتی کوردستان وتیشی، “ماوەیەکی زۆرە گروپەكانی دژ بە شۆڕش لە هەرێمی کوردستانەوە بوونەتە هۆکاری ئازار و ناسەقامگیری بۆ ئەم ناوچەیە و هاوکات دانیشتووانەکەی، ئەگەرچی لەبارەی چالاکی ئەو گروپانەوە چەندینجار بەرپرسانی عێراق و هەرێممان ئاگادارکردووەتەوە.”

محەمەد پاکپور ڕاشیگەیاندووە، “حکومەتی هەرێم نابێت ڕێگا بە جووڵەی ئەو گروپانە بدات، چونکە هەرجۆرە پشتگوێخستنێک لەلایەن بەرپرسانی هەرێمەوە ڕەنگە ببێتەهۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و هەرێم.”

لەبارەی هێرشکردنە سەر بنکەی حزبەکانی ڕۆژهەڵات، فەرماندەی هێزی زەمینیی سوپای پاسداران دەڵێت، “لەئەگەری وەڵامدانەوەی ئەو هێزانە لەناو خاکی هەرێمدا، داوا لە دانیشتووانی هەرێم دەکەین لە نزیک بنکە و بارەگاکانی ئەو حزبانە نەمێننەوە بۆئەوەی زیانیان پێنەگات.”

بابەتی پێشتر

حزبوڵڵای عێراقی پێشمەرگە بە هاوكاریكردنی داعش تۆمەتباردەكات

بابەتی دواتر

کۆنتی بۆ ئارسیناڵ؟ تەنها ئەگەرە و ڕێککەوتن نەکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share