شه‌وی ڕابردوو له کاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی کلاسیکۆی نێوان به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین، به‌رپرسانی ته‌ندروستی و پۆلیسی ساوپاولۆ یارییه‌که‌یان ڕاگرت.
به‌پێی زانیارییه‌کان، ڕێگه‌پێدراو نه‌بووه چوار یاریزان که پێکهاتوون له: لو سێلسۆ، ڕۆمێرۆ، بویندیا، مارتینێز به‌شداریبکه‌ن، به‌وپێیه‌ی پڕۆتۆکۆلی خۆپارێزی (کۆڤید) و یاساکانی به‌رازیل به‌بێ که‌ره‌نتینکردن ڕێگه به هیچ یاریزانێک نادات له به‌ریتانیاوه گهشتیکردبێت و پێیه‌کانی بخاته ناو یاریگاوه.
لیۆ مێسی له کاتی ڕاگرتنی یارییه‌که‌دا به به‌رپرسانی وت،”ئێمه سێ ڕۆژه لێره‌ین، بۆ نه‌هاتن لێکۆڵینه‌وه بکه‌ن، ئێستا هه‌موو جیهان سه‌یرمان ده‌کات هاتوون لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌ن”.
کێ ڕاسته و کێ هه‌ڵه‌ی کردووه؟
به‌هۆی ڕێکاره‌کانی خۆپارێزی له وڵاتی به‌رازیل، “تیتی” ڕاهێنه‌ری سیلیساو له گه‌ڕی چوار و پێنجی پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئه‌مریکای باشوور بانگهێشتی چه‌ندین یاریزانی گرنگ و ناوداری نه‌کردووه، له نمونه‌ی: فابینیۆ، ئالیسۆن، ئیدێرسۆن، جیسوز، تیاگۆ سیلڤا.
به‌رازیلییه‌کان پێیانوابووه، به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ستێرانه له به‌ریتانیاوه ڕاسته‌وخۆ بۆ ماوه‌ی 14 ڕۆژ که‌ره‌نتین ده‌کرێن، پاشان به گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ به‌ریتانیا 10 ڕۆژی دیکه که‌ره‌نتین ده‌کرێنه‌وه، بۆیه بانگهێشتکردنیان ته‌نها زیانه بۆ خودی یاریزانه‌کان و هیچ سوودێک له تواناکانیان وه‌رناگیرێت.
لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنه‌ری ئه‌رجه‌نتین به‌پێچه‌وانه‌وه بیریکردووه‌ته‌وه، هه‌ریه‌ک له بویندیا، لو سێلسۆ، ڕۆمێرۆ، مارتینێزی بانگهێشتکردووه، چونکه ڕێساکان له ئه‌رجه‌نتین جیاوازه.
به‌هۆی جیاوازی ڕێکاره‌کانی هه‌ردوو وڵاته‌وه، کاتێک ستافی ته‌ندروستیی به‌رازیل پرسیاریانکردووه، کام یاریزانه له به‌ریتانیاوه هاتووه؟ ستافی ئه‌رجه‌نتین ڕوونکردنه‌وه‌یان پێنه‌داون، چونکه ئه‌وان له‌دوای ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤه‌نزوێلا، ڕاسته‌وخۆ له کاراکاسه‌وه گه‌یشتوونه‌ته ساوپاولۆ نه‌ک به‌ریتانیا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چوار له یاریزانانی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه که‌متر له 14 ڕۆژه له به‌ریتانیاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام به به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته (به خوێندنه‌وه‌ی میدیاکان به‌ڵگه‌نامه‌کان ساخته‌ن) گه‌یشتوونه‌ته خاکی به‌رازیله‌وه.
ستافی پشکنینه‌کانی ته‌ندروستیی ساوپاولۆ دوای گه‌یشتنیان به‌و هۆتێله‌ی ستافی ئه‌رجه‌نتینی لێبووه، بۆیان ده‌رکه‌وتووه چوار یاریزانی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه به نایاسایی گه‌یشتوونه‌ته فڕۆکه‌خانه و ته‌نانه‌ت ڕوبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌که‌یان بوونه‌ته‌وه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه بڕیاریانداوه یارییه‌که ڕابگرن.
میدیاکان چی ده‌نوسن؟
زۆرینه‌ی میدیا بیانییه‌کان، ئه‌و ڕووداوه‌یان به ئابڕوچوون ناوبردووه، ڕۆژنامه‌ی ئابۆلای پۆرتوگالی نوسیویه‌تی، ده‌بوو پڕۆتۆکۆله‌کان هێنده به‌هێزبوونایه پێشوه‌خت ئه‌و یاریزانانه‌یان دیپۆرتی ئه‌رجه‌نتین بکردایه‌ته‌وه، نه‌ک له کاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییدا داوای ده‌ستگیرکردنیان بکرێت.
چاوهڕواندهکرێت له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌مریکای باشوور (کۆنمیبول)، له‌باره‌ی ئه‌نجامی یارییه‌که، یاخود بڕیاردان له دووباره‌کردنه‌وه‌ی بڕیار بدات.