قسەی وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی ناردنی بەنزین بۆ هەرێم

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، چاوەڕوانی داواکاری فەرمی حکومەتی هەرێمن بۆ ڕەوانەکردنی یەک ملیۆن لیتری بەنزینی ڕۆژانە بۆ هەرێمی کوردستان.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەرکاتێک داواکاری فەرمی حکومەتی هەرێممان بەدەستبگات ڕۆژانە یەك ملیۆن لیتر بەنزین ڕەوانە دەکەین و کۆگاکانی وەزارەتی نەوتیش بەنزینی پێویستی تێدایە.

پێشتر کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندبوو، “بڕیاری ناردنی بەنزین لەلایەن عێراقەوە دەرچووە و بڕیارەکە هەیە، بەڵام میکانزمی گواستنەوە دیاری نەکراوە، کە بە چ شێوەیەك بگاتە هەرێمی کوردستان”.

ئەوەشی وتبوو، “ئێمە لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی بەپەلەداین و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد لە هەوڵەکانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بەردەوامە”.

بابەتی پێشتر

دایكی زیندانیكراوێكی بادینان دوای ڕەتكردنەوەی بینینی كوڕەكەی گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

ئیدارەی ڕاپەڕین بەڵێن بە خۆپیشاندانی ناحیەی بالیسان دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share