چێوەی هەماهەنگی پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمان وەردەگرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی كورسییەكانی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان لە پەرلەمان زیاد دەكات و جەختدەكاتەوە جگەلە زیادكردنی ژمارەی كورسییەكانیان، چێوەی هەماهەنگیی پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەردەگرێت كە حاكم زاملی لە پشكی شیعەكان دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكە ڕاگەیاند.

د.بڕیار ڕەشید، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، دوای دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدر لەپەرلەمان ژمارەی كورسییەكانی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان زیاد دەكات و لەهەڵبژاردنەكاندا ڕەوتی سەدر و چێوەی هەماهەنگی لە بازنەكانی هەڵبژارندا كێبڕكیان كردووە بۆیە زۆرینەی كورسییەكانیان بۆ چێوەی هەماهەنگی و سەربەخۆكان یەكلادەبێـتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشكرد،حاكم زاملی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بووە لە پشكی سەدرییەكان بووە و دەستیلەكاركێشاوەتەوە كە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بۆ سوننە و جێگری یەكەم بۆ شیعە و جێگری دووەم بۆ كوردە و چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان ئەو پۆستە وەردەگرێت.

بابەتی پێشتر

عێراق یەكەم تۆپهاوێژی خۆی دروستكرد

بابەتی دواتر

ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. لە یەک مانگدا 12 کورد لەسێدارەدراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوار تیرۆریست كوژران

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، چوار تیرۆریست كوژران و ئۆتۆمبێلەكەیان سووتێندرا. فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان رایگەیاند، چوار لە تیرۆرستانی داعش لە…
Total
0
Share