بومەلەرزەیەک چەند شارێکی تورکیای هەژاند

کەمێک پێش ئێستا، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.1 پلەی ڕێختەر لە ناوچەی سندیری سەر بە پارێزگای باڵیکئەسیر لە رۆژئاوای تورکیا روویداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاگوزارییەکانی تورکیا، بومەلەرزەکە 6.1 پلەی رێختەر بووە و ناوەندی بومەلەرزەکە لە قەزای سندیریی باڵیکئەسیر بووە، چەقی بومەلەرزەکەش لە قووڵی 5.99  کیلۆمەتر روویداوە.

ئەم رووداوە لە چەندین پارێزگای دیکە، لەوانەش ئیستانبوڵ، ئیزمیر، بۆرسا، ئایدن و پارێزگاکانی دیکەی دەوروبەریش هەستیپێکراوە.

تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە بڵاونەکراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی پاکستان بۆ ڕۆیتەرز: نیگەرانیی ئەوە هەیە کە ئارامیی ترەمپ بەرامبەر بە ئـ.ـێران کۆتاییبێت

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی پاکستانەوە بڵاویکردەوە، ترەمپ ئارامیی نەماوە و و ئیسلام ئاباد هەوڵدەدات پەیامەکانی ئەمریکا و…
زیاتر ببینە

ئاگر 30 هەزار كەسی لە ویلایەتی كۆلۆرادۆی ئەمریكا ئاوارەكرد

له‌ ویلایه‌تى كۆلۆرادۆی ئه‌مریكا ئاگرێكى گه‌وره‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌، به‌هۆی خێرا ‏ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئاگره‌كه‌ زیاتر له‌ 30 هه‌زار كه‌س ماڵه‌كانیان چۆڵكردووه‌.…
Total
0
Share