ڕێگەیەکی سەرەکی قیرتاوکرا

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پاش ئەوەی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوو بەردی بناغەی پڕۆژەکەی دانا، لەئێستادا پڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگەی سەنگاو – دەربەندیخان لە تەواوبووندایە.
ڕاشیگەیاند، پڕۆژەکە بەشێکە لە هەوڵەکانی وەزارەت بۆ خزمەتکردن بە گوند، ناحیە و قەزاکان و کارئاسانی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان دەکات، پڕۆژەکە پێکهاتووە لە قیرتاوکردنی ڕێگەیەک بە درێژیی 18 کیلۆمەتر و بە چوار قۆناغ بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی ڕێگەوبانی چەمچەماڵەوە جێبەجێدەکرێت.
بەگوێرەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، ڕێژەی کاری ئەنجامدراو 85%ـی تێپەڕاندووە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواوبکرێت. زیاتر لە 40 گوندی سنوورەکە لە پڕۆژەکە سوودمەنددەبن و کارئاسانیی تەواو بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان لە نێوان سەنگاو – دەربەندیخان دەکات.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی هەرێم داوا دەكات تاوانبارانی ڕوداوەكەی فەرحاتییە بە سزا بگەیەندرێن

نێچیرڤان بارزانی سەركۆنەی ڕوداوەكەی فەرحاتییەی پارێزگای سەڵاحەدین دەكات، هاوخەمی خۆشی بۆ كەسوكاری قوربانییەكان دەربڕی. لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە…
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی: ئەوانەی پەرژینی دەوری بەشەناوخۆییەکانیان تێکداوە سزادەدرێن

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ژمارەیەک خوێندکار لە بەشەناوخۆیی کامپی نوێی زانکۆ ژمارەیەک خوێندکار پەریژینی بەشەناوخۆییەکەیان تێکداوە، لیژنە بۆ…
Total
0
Share