دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی پیره‌مه‌گرون له‌نزیك قه‌ڵای سوسێ چوار برا گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکانی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی، ڕووداوەکە له‌سه‌ر ڕێگای پیره‌مه‌گرون له‌نزیك قه‌ڵای سوسێ به‌ئاراسته‌ی دوكان ڕوویداوە، ئۆتۆمبێلێك كه خێزانێكی گه‌شتیاری عه‌ره‌ب بوون وه‌رگه‌ڕاوه و شه‌ش ئه‌ندامی خێزانەکە بوون به قوربانی”.
ئەو خێزانەی لە ڕووداوەکەدا بوونەتە قوربانی خەڵکی شاری کەرکوکن و بەمەبەستی گەشت ڕوویان لە قەزای دوکان کردووە، لە ڕووداوەکە جگە لە گیانلەدەستدانی ئەو چوار برایە، دایک و باوکیشیان بەسەختی بریندار بوون.
به‌وته‌ی شایه‌تحاڵانی ڕووداوه‌كه، له‌شوێنی ڕووداوه‌كه دووان له‌كوڕه‌كانی ئه‌و خێزانه ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه و دووانی دیكه‌شیان له نه‌خۆشخانه‌ی پیره‌مه‌گرون گیانیان له‌ده‌ستداوه.
بەرپرسانی هاتوچۆی دوکان دەڵێن، هۆكاری ڕووداوه‌كه بۆ تیژڕه‌وی ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه كاتێك كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه هه‌وڵیداوه خۆی كۆنترۆڵ بكات، 73 مه‌تر برێكی گرتووه و خۆی بۆ نه‌گیراوه‌ته‌وه و سه‌ره‌نجامیش تووشی وه‌رگه‌ڕان بووه.”