سۆران.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا 8 كەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایدەگەیەنێت، لەسەر رێگای هامڵتن بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە هەشت كەس برینداربوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەسەر رێگای هامڵتن بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا، هەشت كەس برینداربوون.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، رووداوەكە بەهۆی لەكۆنترۆڵ دەرچوونی ئۆتۆمبێلی جۆری كیا بووە بۆ سایدی بەرامبەر كە ئۆتۆمبێلی جۆری مازداكە بەرەو رووی بووە و لە ئەنجامدا 8 كەس برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: شەش تۆمەتبار دەستگیرکران کە هاوکاریی هەڵاتنی راگیراوەکەی چاکسازیی سلێمانییان کردووە

ئاسایشی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “شەش تۆمەتبار دەستگیرکران کە هاوکاریی هەڵاتنی راگیراوەکەی چاکسازیی سلێمانییان کردووە”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی، لە…
Total
0
Share