(ڤیدیۆ) بایرن و ئاتالانتا بەرانبەر ئەتلەتیکۆ و میتیلاند چوارینەیان تۆمارکرد

ئەمشەو، چوارشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕی یەکەم لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، یانەی بایرن میونشن سەرکەوتنێکی گەورەی بەرانبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆمارکرد. 

یانەی بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئارینا میوانداری ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی کرد.

لە تایمی یەکەمدا ئەڵمانییەکان باڵادەستییان نیشاندا و دوو گۆڵیان لەلایەن کینگسلی کومان ولیۆن گۆرێتزکا لە خولەکەکانی 28 و 41 تۆمارکرد، ئەو تایمەش بە دوو گۆڵی بێوەڵام کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا هانز دیتەر فلیکی ڕاهێنەری بایرن باشتر لە تایمی یەکەم گرێ بەرگرییەکانی دیێگۆ سیمیۆنی کردەوە، دوو گۆڵی دیکەیان لە خولەکەکانی 66 و 72 لە ڕێگەی کۆرینتن تۆلیسۆ و کینگسلی کومانەوە تۆمارکرد، یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام کۆتاییهات.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەدا، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بەرانبەر گۆڵێک بردنەوەی بەرانبەر پۆرتۆی پۆرتوگالی تۆمارکرد.

تاکە گۆڵەکەی پۆرتۆ لەلایەن لویس دیاز و سێ گۆلەکەی سیتی لەلایەن سێرجیۆ ئەگوێرۆ (پەناڵتی)، ئیلکای گوندۆگان و فیران تۆرێسەوە تۆمارکران.

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزیش لە یاریگای یۆهان کرۆیف ئارینا بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام (نیکۆلاس تالیافیکۆ بەهەڵە تۆماریکرد)، بردنەوەی بەرانبەر ئەیاکس ئەمستەردامی خاوەن یاریگا تۆمارکرد.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا، یانەی ئاتالانتا بێرگامۆی ئیتاڵی بەرانبەر یانەی میتیلاندی دانیمارکی هاوشێوەی بایرن میونشن چوارینەی تۆمارکرد، گۆڵەکانیش لەلایەن دوڤان زاباتا و ئەلیخاندرۆ گۆمێز و لویس موریێل و ئالێکسی میرانشۆکەوە تۆمارکران.

ئەنجامە تۆمارکراوەکانی ئەمشەو:

ڕێدبول سالزبۆرگ (2-2) لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ

ڕیاڵ مەدرید (3-2) شاختار دۆنستیک

بایرن میونشن (0-4) ئەتلەتیکۆ مەدرید

ئینتەرمیلان (2-2) بوروسیا مونشنگلادباخ

مانچستەر سیتی (1-3) پۆرتۆ

ئۆڵۆمپیاکۆس (0-1) مارسیلیا

ئەیاکس ئەمستەردام (1-0) لیڤەرپوڵ

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید لە یەکەم تاقیکردنەوەی چامپیۆنزلیگ شکستیهێنا

بابەتی دواتر

چەندین هونەرى جۆراوجۆر بە تۆپى بلیاردەکان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەرز بۆ نێیمار کۆتایی هات

یانەى هیلالی سعودی ڕایگەیاند پێکانەکەى نێیمار قورسە و پێویستی بە نەشتەرگەریی هەیە. تیمی پزیشکی یانەى هیلال ئامادەکاری دەکات…
Total
0
Share