بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند، پێشوازیمان لە زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار کرد.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند، سوپاس و دەستخۆشی لە سەرجەم تیمەکانمان دەکەین کە بەوپەڕی دڵسۆزی و ماندوونەبوونەوە توانییان بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە پلانی ڕۆژانی جەژنی قوربان جێبەجێبکەن بە پێدانی ڕێنمایی و چاودێریی نرخ، پاكوخاوێنی و پاراستنی ژینگەی ناوچە گەشتیارییەکان.
دەشڵێت، زۆر سوپاسی پارێزگار و قائیمقامی هەڵەبجە و دەزگا ئەمنییەکان لە ( ئاسایش، پۆلیس، بەرگریی شارستانی، پۆلیسی هاتوچۆ ، تیمەکانی تەندروستی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەڵەبجە، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە) دەکەین.
ئاماژە بەوەشدەکات، سوپاسی بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەکانی خورماڵ و بیارە دەکەین کە هاوکار و هەماهەنگمان بوون لە پاراستنی سەلامەتی و ئەمنیەت و پاککردنەوەی ناوچە گەشتیارییەکانمان، سوپاسی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی بازگەکانی شارەزوور و بازگەی خورماڵ دەکەین کە توانیمان پپێشوازی لە زیاتر لە ( 100 ) هەزار گەشتیار و سەردانیکەر بکەین لە ماوەی ڕۆژانی جەژندا ، هەروەها ( 82) ئاگادارکردنەوە دراوە بە شوێنە گەشتیارییەکان و هیچ ڕووداوێکی نە خوازراو ڕووینەدا.