ئەنجومەنی نوێنەران موچەی پەرلەمانتارە ئامادەنەبووەكان ڕادەگرێت

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێوشوێن بەرامبەر پەرلەمانتارە ئامادەنەبووەكان دەگرێتەبەر لەنێویشیاندا بڕینی موچە.

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان سەركەوتوو نەبوو لە ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان سەرەڕای دیاریكردنی وادەكەی زیاتر لە جارێك، ئەمەش بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی بەهۆی سەرقاڵیی ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی كاندید بە هەڵبژاردنی داهاتوو و بانگەشەی هەڵبژاردن.

پێشتر دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران كاری بە بڕیاری ڕاگرتنی موچەی پەرلەمانتارانی ئامادەنەبوو كردووە، بەشیر حەداد لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق وتی، “جارێكی دیكە كار بە بڕیارەكە دەكەینەوە ئەگەر كێشەی ڕێژەی یاسایی دووبارە ببێتەوە”.

بەپێی بڕیارەكە تەواوی موچەی پەرلەمانتارەكە ڕادەگیرێت، یان بەشێكی دەبڕدرێت، وەك ئەوەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی پێدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەگەر دانیشتن ئەنجامبدرێت پاش تەواوكردنی ڕێژەی یاسایی ئامادەبووان، دەشێت ئەو یاسایانەی ئامادەن بۆ دەنگدان تێبپەڕێندرێن”.

بابەتی پێشتر

داهاتی مانگی ڕابردووی نەوتی عێراق زیاتر بووە لە شەش ملیار دۆلار

بابەتی دواتر

چۆن مامەڵە لەگەڵ کەسی قسەڕەق دەکەیت؟!

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەپۆلێكی خۆڵبارین بەغدادی گرتەوە

شەپۆلێكی خۆڵبارین بەغدادی پایتەختی گرتەوە و ئاستی بینینی كەمكردووەتەوە. میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی شەپۆلێكی خۆڵبارینی بەهێز…
Total
0
Share