لە بەغداد ئه‌ندامانی باندێكی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە دەستگیركران

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویكردەوە، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان باندێکیان لە بەغداد دەستگیرکردووە كه‌ ئه‌ندامانی بازرگانییان بە مرۆڤەوە ده‌كرد و ده‌یانویست کڕین و فرۆشتن بە منداڵێکەوە بکەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، لە ئۆپه‌راسیۆنێكدا بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری و هێزە ئەمنییەکان، سێ کەس دەستگیركراون کە یەکێکیان ژنە و به‌نیازبوون منداڵێك لە پارێزگای نەینەوا بفرۆشن.

ڕوونیشیكردووەتەوە، لە ئۆپه‌راسیۆنەكەدا بۆسەیەكیان بۆ ئەو سێ کەسە لە ناوچەی کەڕادەی بەغداد داناوە و لەکاتی ئەنجامدانی کارەکەیاندا دەستگیرکراون.

هەرسێ تۆمەتبارەکەش دوای لێکۆڵینەوە ڕەوانەی دادگا کراون و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەک خاوەن مۆلیدەی ئەهلی لە بەغداد دەستگیرکران

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد دەستگیرکردنی ژمارەیەک خاوەن مۆلیدەی ئەهلیی سەرپێچیکاری لە کەرخ راگەیاند. فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share