هێرشكردنە سەر كاروانەكان زیانە بۆ عێراق
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: کاروانە لۆجستییەكان لەلایەن عێراقییەكانەوە دەگوازرێنەوە

وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەڵێت، ئەو كاروانە سەربازی و لۆجستییانەی دەكرێنە ئامانج هی هاوپەیمانان نین و عێراقییەكان خۆیان ئەو كاروانانە دەگوازنەوە، بۆیە كردنەئامانجی كاروانەكان بە “هێرش بۆسەر هێزە ئەمنییەکان و گەلی عێراق” ناودەبات.

وەین مارۆتۆ وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە تویتێکدا باسی لە هەواڵەكانی كردنەئامانجی كاروانەكانی هاوپەیمانان كردووە، نووسیویەتی، “هیچ کاروانێکی لۆجیستیی هەوپەیمانان لە عێراق بوونی نییە، ئەوانە زانیاریی دروستکراو و پڕوپاگەندەن”.

مارۆتۆ ئاشكرایكردووە، “ئەو کەلوپەلانەی دەدرێن بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەلایەن بەرنامەی سندوقی ڕاهێنان و پاڵپشتیکردنی ئەمریکا بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی داعش CTEF، بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی عێراق لە ڕوبەڕوبوونەوەی داعش لەڕێگەی کاروانە لۆجیستیی مەدەنییەکانی عێراقییەوە دەگوازرێنەوە و دەدرێن بە هێزە عێراقییەكان”.

بۆیە مارۆتۆ هێرشکردنە سەر ئەو کاروانانە بە هێرش بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان و گەلی عێراق ناودەبات.

بابەتی پێشتر

چیرۆکی ڕیاڵ مه‌درید و مباپێ له‌  2022 ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌‌

بابەتی دواتر

نەناردنی غاز لە ئێرانەوە كارەبای عێراقی ماندووكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share