سبەینێ هەشت وەزارەت و چەند دامەزراوەیەكی دیكە موچە وەردەگرن

سبەینێ پێنچشەممە موچەی هەشت وەزارەت و چەند دەستە و دامەزراوەیەكی دیكە دابەشدەكرێت.

بەپێی خشتەی نوێی دابەشكردنی موچەی مانگی هەشت، سبەینێ پێنجشەممە وەزارەتەكانی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، داد، سامانە سروشتییەکان، پیشەسازی و بازرگانی، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، گواستنەوە و گەیاندن، پلاندانان و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.

هەر بەپێی خشتەكە، سبەینێ خاوەن پێداویستیی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەری، دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەسپاکی، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین موچە وەردەگرن.

حكومەتی هەرێم لە 25ی مانگی ڕابردووەوە دەستیكردووە بە دابەشكردنی موچەی مانگی هەشت بە بێ لێبڕین، لەكاتێكدا ڕۆژی یەكشەممەی ڕابردوو بەغداد 200 ملیار دینارەكەی بۆ هەرێمی كوردستان نارد.

ئەمە دووەم مانگە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بێ لێبڕین موچە دابەشبكات.

بابەتی پێشتر

 ئێران و سعودیە گەڕی چوارەمی گفتوگۆ لە عێراق ئەنجامدەدەن

بابەتی دواتر

وێنە.. دانیشتووانی بالیسان گردبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خام لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە، پاش سەرنجی وەبەرهێنەران لەسەر پێشبینیی كەمكردنەوەی خستەڕوو لەلایەن گەورە بەرهەمهێنەرانی…
زیاتر ببینە

گەنجێک لە چەمی سنکێ خنکا

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاریی خێرایی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، گەنجێک لە چەمی سنکێ خنکاوە. سامان نادر، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share