تاڵیبان وتووێژەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ بە ئەرێنی ناودەبات

تاڵیبان بەمنزیكانە ئەنجامی وتووێژەكان ئاشكرادەكات

وتووێژەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ لە ئەفغانستان درێژەیان هەیە و بەرپرسێكی تاڵیبان دەڵێت، بەمنزیكانە ئەنجامەكەی ئاشكرادەكرێت.

سوهێڵ شاهین، نوێنەری بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند، وتووێژەكان دەربارەی حكومەتی نوێی ئەفغانستان گەیشتوونەتە ئەنجام.

وتیشی، بزوتنەوەی تاڵیبان بەمنزیكانە ئەنجامی وتووێژەكان ئاشكرادەكات.

لە 22ی ئەم مانگە زەبیحوڵا موجاهید، وتەبێژی بزوتنەوەكە ڕایگەیاند، بەمزووانە حكومەتی نوێ لە ئەفغانستان ڕادەگەیەندرێت.

هەمان كات ئاژانسی نۆڤۆستی لەسەر زاری سەرچاوەیەكی بزوتنەوەكەوە ڕایگەیاند، مەلا بەرادەر، سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی تاڵیبان سوورە لەسەر بڕیاردان دەربارەی پێكهاتەی حكومەتی ئایندەی ئەفغانستان لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا.

لەسەر ئاستی مەیدانی یەكلانەبوونەوەی ویلایەتی پەنجشیر و ئەگەر ڕوبەڕوبوونەوە لەگەڵ هێزەكانی بەرگریی ویلایەتەكە یەكێكە لە هۆكارەكانی یەكلانەبوونەوەی پێكهێنانی حكومەت.

لەو چوارچێوەیەدا زەبیحوڵا موجاهید ئاشكرایكرد، كە پێشكەوتن لە گفتوگۆكان لەگەڵ هێزەكانی بەرگریی ویلایەتە هاتووەتە ئاراوە و ئومێدی خۆی نیشاندا لە ئەگەری خۆدوورخستنەوە لە جەنگ.

موجاهید ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە كابول وتی، پرسی پەنجشیر لە تاوتوێكردندایە و ئەمڕۆ چەند ڕاپۆرتێكمان پێگەیشتووە، پرسەكە بە لێكتێگەیشتن چارەسەردەكرێت.

لەكاتێكی پێشتردا ئەحمەد مەسعود، سەركردەی بەرەی بەرگریی ئەفغانستان كە لە ویلایەتی پەنجشیر بڵاوەیانكردووە وتی، چالاكییەكانی دەوەستێنێت و لە سیاسەت دەكشێتەوە ئەگەر تاڵیبان حكومەتێكی بنكەفراوان پێكبهێنێت و ئازادی و یەكسانی لەنێوان هاوڵاتییاندا بهێنێتەدی.
……
ئاكۆ عەلی، جێگری سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند،

چووە بواری جێبەجێكردنەوە
كۆمپانیا بۆیان ئیحاڵەكراوەو بەس گرێبەستەكە

دوای ئەوەی موافەقە ئەنجومەنی
دارایی بودجەی بۆ تەرخانكردن
هەرسێ تەندەری بۆ كرا
مەلیك و سلێمانی تاسلوجە دەرچون بۆ دوو كۆمپانیا
ئیحالە كراوە
ئەمڕۆ دەستبەكاربوون لەلایەن شارەوانی
بۆ ماوەی ساڵێكە

ئەوەی هەواری ماوە
جاری یەكەم بۆ كەس دەرنەچوو، دوو كۆمپانیا بەشداربوو و ئێستا لە مناقەشەیان
محافەزە دەزانیت
چونكە پڕۆسەی تەندرینەكە لە پارێزگا دەكرێت.

 

بابەتی پێشتر

یاریزانانی یونایتد لەبارەی گەڕانەوەی کریستیانۆوە چی دەڵێن؟

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی ماوەی نێوان وەرگرتنی دوو ژەمە ڤاکسینی دیاریکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share