یاریزانانی یونایتد لەبارەی گەڕانەوەی کریستیانۆوە چی دەڵێن؟

ئەمڕۆ سێشەممە، یانەی مانچستەر یونایتد بەفەرمی واژووکردنی گرێبەستێکی بۆ ماوەی دوو وەرز لەگەڵ کریستیانۆ ئاشکراکرد.

لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە گەڕانەوەی کریستیانۆ بۆ یونایتد ئاشکراکرا، ئەمڕۆ سێشەممە بەفەرمی کۆتایی بە وردەکارییەکانی بۆندەکەی هێنرا.

ئەفسانەکەی پۆرتوگال ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تیایدا خۆشحاڵی دەربڕی بە گەڕانەوە بۆ یانەی خەونەکان، هەروەها هۆکاری واژووکردنی بۆندەکەشی بۆ سێر ئەلێکس فێرگسۆنی ڕاهێنەری مان یونایتد گەڕاندەوە.

ئولی گۆنار سۆڵشایەری ڕاهێنەر و چەند یاریزانێکی “شەیتانە سوورەکان” بەم جۆرە خۆشحاڵی خۆیان بە گەڕانەوەی “دۆن کریس” دەربڕی:

 

سۆڵشایەر

“وشەکان لە ئاست کریستیانۆدا کەمن، تەنها یاریزانێکی مەزن نییە، بەڵکو مرۆڤێکی مەزنیشە، زۆر خۆشحاڵم بەگەڕانەوەی، دڵنیام حەزی بردنەوە و بیرکردنەوەکانی کاریگەریمان لەسەر دروستدەکات، دڵنیاشم بەدڵی هەمووان دەبێت”.

 

دی خیا

“گەڕانەوەی کریستیانۆ خەونی هەموو یاریزانانی یونایتدە، هەست بە بەهێزی بارودۆخەکە دەکەین، هیوادارم کارێکی ناوازە بکات و کاریگەری لەسەر ئەنجامەکان دروستبکات”.

 

 پۆگبا

“کریستیانۆ ئەفسانەی یانەکەمانە، ئەزموون و کوالیتیمان پێدەبەخشێت، خۆشحاڵین بە گەڕانەوەی و دڵنیام ئەقڵیەتمان دەگۆڕێت”.

 

لوک شاو

“هەستدەکەم گوڕێکی نوێی داوە بە یانەکەمان، نەک تەنها لەناوخۆی یانە، بەڵکو لەدەرەوەش، چەندین ساڵە یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان، هەموومان پەرۆشین بۆ گەڕانەوە و پەیوەدنیکردنی بە پێکهاتەکەمانەوە”.

بابەتی پێشتر

بێلد: پێویستە مێسی و کریستیانۆ لە کیمیچەوە فێرببن

بابەتی دواتر

تاڵیبان وتووێژەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ بە ئەرێنی ناودەبات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share