مێندی بۆ یەکەمجار باس لە زیندانیکردنی دەکات

یاریزانی فەرەنسی یانەی مانچستەر سیتی، بنجامین مێندی باس لەو ساتانە دەکات کە زیندان بەڕێیکردووە.

مێندی لەلایەن چەند کیژۆڵەیەکەوە زیاتر لە هەشت سکاڵای بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی ئاراستەکراوە، ماوەیەکی زۆرە لە پێکهاتەی مانچستەر سیتی دوورخراوەتەوە و چەند جارێک لەبەردەم دادگا ئامادەبووە، تەنانەت ئەزموونی زیندانیشی کردووە.

لەو بارەیەوە بۆ یەکەمجار یاریزانەکە بە ڕۆژنامەی “گاردیان”ی ڕاگەیاندووە، “لە ئەزموونی زیندانەوە بۆم دەرکەوت ئەو پارەیەی هەمە چەند گرنگە، چونکە لە زیندان ڕۆژانە بەرامبەر چوار پاوەند کارم دەکرد، بەو پارەیە پێداویستییەکانم پێدەکڕی، هەستێکی ناخۆشم هەبوو، خەمبار و دڵتەنگ بووم.”

هەروەها دەڵێت، “لە هەمان کاتدا، بووم بە کەسێکی چاوکراوەتر، تێگەیشتم لە پێشوودا چی بووم و ئێستا چیم هەیە.”

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی: لە کۆتایی ساڵدا کێشەی دەرمان لە سلێمانی قوڵتردەبێتەوە

بابەتی دواتر

مێسی جارێکی دیکە پاریس تووشی سەرئێشە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share