راوێژکارێکی سودانی: پارەی تەواو بۆ دابینکردنی مووچە بەردەستە و هیچ کێشەیەکی دارایی دروستنابێت

راوێژکارێکی سودانی، دەربارەی دروستبوونی کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە رایگەیاند، “پارەی تەواو بۆ دابینکردنی مووچە بەردەستە و هیچ کێشەیەک دروستنابێت”.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لە دروستبوونی کێشە بۆ مووچەی مووچەخۆران دەکەن راست نین و پارەی تەواو بۆ دابەشکردنی مووچە بەردەست دەبێت.

وتیشی، “حکومەتی عێراق بەهیچ جۆرێک تووشی کێشەی نەختینە نەبووە، چونکە پلان و بەرنامەی ئابوری بەجۆرێک داڕێژراوە کە هەماهەنگی گونجاو لە نێوان سیاسەتی دراو و ئابوری عێراقدا دەکات، هەربۆیە هیچ مەترسییەک لەسەر دابینکردنی مووچە دروستنابێت”.

لەماوەی رابردوودا، دەنگۆی دروستبوونی کێشە بۆ پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران بەهۆی کێشەی نەختینەوە بڵاوکرایەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share