کومان هیوای بە ئومتیتی داوە و دەرگای بۆ ڕیکی کردووەتەوە

ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، ڕۆناڵد کومان بە ناچارییەوە هیوای بەردەوامبوونی بە ساموێل ئومتیتی بەخشیوە، بەڵام لەبارەی ڕیکی پوج-ەوە هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر بۆچوونەکانیدا نەهاتووە.

ڕۆژنامەکانی مارکا و سپۆرت ئاشکرایانکردووە، بەهۆی پێداگریی ساموێل ئومتیتی لەسەر بەردەوامبوون لە یانەی بەرشلۆنە و ڕەتکردنەوەی ئۆفەرە پێشکەشکراوەکان، چیتر دەرفەتێک بۆ فرۆشتنی نەماوە و مەحاڵە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا گواستنەوەی پێبکرێت، لەهەمان کاتدا ڕۆناڵد کومان لە دوایین ڕوبەڕوبوونەوە بەرامبەر خیتافی، لە خولەکی 75 یاریزانەکەی ڕاسپاردووە ڕاهێنانە جەستەییەکان ئەنجامبدات، ئەوەش هیوایەکە بۆ بەردەوامبوونی.

لە بەرامبەردا، کومانی هۆڵەندی هیچ هیوایەکی بە ڕیکی پوج نەبەخشیوە، لە هێڵی ناوەند پشتی بە بوسکێتس و دی یۆنگ و سێرجی ڕۆبێرتۆ بەستووە، تەنانەت دوای پێکانی سێرجی، ئاڵوگۆڕی بە نیکۆ گۆنزالێس و دیمێر کردووە.

ڕۆژنامەی سپۆرت نووسیویەتی، کومان بە پشتگوێخستنی ڕیکی پوج پەیامێکی پێدەدات و دووپاتیدەکاتەوە، هاوشێوەی وەرزی ڕابردوو بەهیچ شێوەیەک لە پلانەکانیدا نابێت.

بابەتی پێشتر

یونایتد و لیڤەرپوڵ هەوڵی فرۆشتنی 12 یاریزان دەدەن

بابەتی دواتر

یوڤانتۆس لە کڕینی دوو یاریزان پەشیمانبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share