كه‌ركوك.. چه‌ندین بۆمب و مووشه‌كی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان دۆزرانه‌وه‌

فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌ پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌ندین بۆمب و مووشه‌كی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌واندا.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29ی ئاب بڵاویكرده‌وه‌، فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق ئاشكرایكرد، هێزێكی هاوبه‌شی پۆلیسی فیدراڵی و هێزه‌كانی هه‌واڵگریی سه‌ربازی، هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینیان له‌ گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك به‌رپاكردووه‌.

ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ گونده‌كانی باشووری خۆرئاوای كه‌ركوك ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر مووشه‌كێكی “120 ملم”ی و سێ مووشه‌كی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان دا.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌ هه‌ڵمه‌تێكی تردا له‌ ناحیه‌ی ڕیاز ئه‌و هێزانه‌ ده‌ستیانگرتووه‌ به‌سه‌ر 16 بۆمب و كه‌ره‌سته‌ی ته‌قه‌مه‌نیدا.

بابەتی پێشتر

تۆتنهام 1-0 واتفۆرد

بابەتی دواتر

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: له‌ماوه‌ی 36 كاتژمێری داهاتوو فڕۆكه‌خانه‌ی كابول مه‌ترسی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەك دهۆك و شەنگالی هەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك دهۆك و شەنگال و ناوچەكانی دەوروبەریانی هەژاند، هاوڵاتییان هەستیانپێكردووە. ناوەندی تۆماری بومەلەرزەی عێراقی ڕایگەیاند، بومەلەرزەكە…
زیاتر ببینە

سبەینێ زەوی دابەشدەكرێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار، دابەشكردنی زەویی نیشتەجێبوونی بەسەر ژمارەیەك هاوڵاتیدا راگەیاند و دەڵێت، سبەینێ ئامادەبن. لە راگەیەندراوێكدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی…
Total
0
Share