سیروان محەمەد: ئامادەكاری دەكرێت كە 10 گەڕەكی دیكە بخرێنە نێو پڕۆژەی رووناکییەوە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا 13 هەزار هاوبەشی كارەبا لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناكین و دەشڵێت، “ئامادەكاری دەكرێت كە 10 گەڕەكی دیكە بخرێنە نێو پڕۆژەكەوە”.

سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا ئەو گەڕەكانەی لە پڕۆژەی رووناكی بوون بەشێكی زۆری هاوڵاتییان كە پسووڵەی كارەبایان بۆ گەڕاوەتەوە لە نێوان 25 بۆ 50 هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە و بەشێكیان داشكاندنیان بۆ كراوە.

وتیشی، “ئەگەر بەشداربوو زیادەڕەوی تێدا نەكات نرخێكی كەمی بۆ دێتەوە، لە كاتێكدا پێشتر پارەی كارەبای مۆلیدە و نیشتمانییان داوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share