بایدن: سەرکەوتنی کۆنگرەی بەغداد هەنگاوێکە بۆ کەمبوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پیرۆزبایی لە عێراق کرد بەهۆی سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی لوتکەی وڵاتانی دراوسێی عێراق کە دوێنێ شەممە ئەنجامدرا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا شەوی ڕابردوو شەممە بایدن ڕایگەیاند، “کۆنگرەی بەغداد هۆکاێک دەبێت بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتانی ناوچەکە”.

جەختیکردەوە، “واشنتن بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی و کاری پێکەوەیی، بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.

بایدن ئاماژەی بەوەکردووە، “لەگەڵ عێراق پەرە بە پەیوەندییەکانیان دەدەن لەچوارچێوەی گفتوگۆی ستراتیژی نێوانیان”.

لەلایەکی دیکەشەوە دوێنێ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەنتۆنی بلینکن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ئەنجامداوە و جەختی لە پابەندبوون بە پاڵپشتیکردنی “عێراقێکی بەهێز و سەقامگیر” کردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

ماكرۆن لە هەولێرە

بابەتی دواتر

هەوڵیانداوە كچە دووگیانەكەیان بڕفێنن.. خێزانێكی عێراقی لە ئەمریكا دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مالكی وەڵامی سەدر دەداتەوە: هەڵبژاردنی پێشوەختە بەبێ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران نابێت

سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی پێشوەختە بەبێ دووبارە دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنەكە نابێت. نوری…
Total
0
Share