ماكرۆن لە هەولێرە

نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماكرۆن

درەنگانی شەوی ڕابردوو سەرۆكی فەڕەنسا گەیشتە هەولێر و لە فڕۆكەخانە لەلایەن سەرۆكی هەرێم و جێگری سەرۆك وەزیران و ژمارەیەك لە بەرپرسانی هەرێمەوە پێشوازی لێكرا.

دوای جێهێشتنی بەغدادی پایتەخت درەنگانی شەو ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا گەیشتە هەولێر و لە فڕۆكەخانە لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی كرا.

هەر لە فڕۆكەخانە هەریەك لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و مستەفا سەیدقادر و جەعفەر شێخ مستەفا، جێگرانی سەرۆکی هەرێم و کونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر و ژمارەیەك لە وەزیرانی حكومەتەوە پێشوازیكرا.

دوێنێ له‌ په‌راوێزی كۆنگره‌ی به‌غداد-دا، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانى له‌ به‌غداد سازدا و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ پاش كه‌مێكی دیكه‌ له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیراندا ده‌چێته‌ ناوچه‌ی كازمییه‌ له‌ به‌غداد و پشتیوانیی شیعه‌كان و هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق ده‌كات.

وتیشی، “ئێواره‌ ده‌چمه‌ هه‌ولێر و سبه‌ینێ سه‌ردانى موسڵ ده‌كه‌م و له‌و سه‌ردانه‌مدا هێزه‌كانى فه‌ره‌نسا و پێشمه‌رگه‌ به‌سه‌رده‌كه‌مه‌وه‌ و پشتیوانیی فه‌ره‌نسا بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ دووپاتده‌كه‌مه‌وه‌”.

سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی سیاسیی عێراق، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ پشتیوانی له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌ڵبژاردنه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى ده‌كات.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بەبردنەوەی لە بیتیس لوتکەی لالیگای گرتەوە

بابەتی دواتر

بایدن: سەرکەوتنی کۆنگرەی بەغداد هەنگاوێکە بۆ کەمبوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ خانەوادەی قوربانیانی تەقینەوەکە: رووداوەکە خەمێکی قووڵ و ئازارێکی گشتییە

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ڕووداوی تەقینەوەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانییەوە پەیامێکی ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییانی ڕووداوەکە…
Total
0
Share