ڕوسیا سەربازی بیلاڕوسی دەباتە سوریا

بەپێی ڕێککەوتنێکی سەربازیی نێوان سوپاكانی ڕوسیا و بیلاڕوسیای هاوپەیمانی، بڕیارە ‏‏200 سەربازی بیلاڕوسی ببرێنە خاکی سوریا، بۆ چەند ئەرکێکی سەربازی.‏

به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی‌ بیلاڕوسیا و ڕوسیا، هێزه‌كانی وڵاتی یەكەم كار له‌سه‌ر ‏پێشكه‌شكردنی هاوكاریی مرۆیی به‌ دانیشتووانی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی‌ جه‌نگ ده‌كه‌ن له‌ناو ‏سوریادا، ئەمە وەک ئەو زانیارییانەی بڵاوکراوەتەوە.‏

ئەو 200 سەربازەی بیلاڕوسیا لەژێر فەرمانی سوپای ڕوسیادا دەبن و هیچ ئەرکێکی ‏شەڕکردن و مەترسیی ڕاستەوخۆی شەڕی سوریایان لەسەر نابێت.‏

ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ، سەرۆک کۆماری بیلاڕوسیا لەبەرامبەر پارێزگاریلێکردنی ‏لەلایەن ڕوسیاوە، ئامادەی چەند هەماهەنگییەكی سەربازییە لەگەڵ ڕوسیا، چونکە ‏ڕژێمەکەی لۆکاشینکۆ، لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا پارێزگاریی لێکراوە لەلایەن ‏ڕوسیاوە، بەتایبەت لە پرسی سزاکانی یەکێتیی ئەوروپادا.‏

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی سلێمانی: لەبەر دەیان هۆكار باخی گشتی وەك خۆی دەمێنێتەوە

بابەتی دواتر

پێش نەورۆز ئێران ناوی تۆمەتبارانی كوشتنی سولەیمانی ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و ئیستانبول خۆپیشاندان كرا

له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و ئیستانبول خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی دژى به‌رده‌وامى دابه‌زینى به‌هاى لیره‌ كرا ‏و خۆپیشانده‌ران داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌رۆدغان…
Total
0
Share