ئەمشەو کاتژمێر 10:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە.
بڕیارە ئەمشەو یەکشەممە هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید لەسەر یاریگای کامپنۆو ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە، سەرەڕای یەوەی بارسێلۆنا بە جیاوازیی 10 خاڵ خولی ئەم وەرزەی ئیسپانیای یەکلا کردووەتەوە، بەڵام جێژی کلاسیکۆی جیهان ڕاناوەستێت و بەربەرەکانیی هەربەرداوامیی دەبێت.
لە ئێستادا یانە ڕیاڵ مەدرید بە ناهەموارییەکی زۆردا تێدەپەڕێت و بە کۆکردنەوەی 77 خاڵ دووەم ڕیزبەندی خولی یانەکانی ئیسپانیای گرتووە و بارسێلۆناس بە 88 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندیدایە، و تەنها سێ گەڕماوە بۆ کۆتایی خولی یانەکانی ئیسپانیا.