توێژینەوەیەک: گۆڕینی کار فشاری دەروونی و جەستەیی دروستدەکات

توێژینەوەیەکی نوێی ژاپۆنی ئاشکرایکردووە، گۆڕینی کار و پیشە فشاری دەروونی و جەستەیی دروستدەکات و ئەگەری چەند نەخۆشییەک زیاددەکات.

توێژینەوەکە لەلایەن زانایانی زانکۆی تسۆکۆبای ژاپۆن ئەنجامدراوە و 20 هەزار کەس بە شێوەی راپرسی بەشدارییان تێدا کردووە.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە، ئەو کەسانەی کار و پیشەکانیان گۆڕیوە ئەگەری تووشبوونیان بە سەرئێشە، هەستکردن بە ماندوویەتی زیاتر، کەمخەوی زیاتربووە.

توێژەران دەڵێن، “ئەو کەسانەی یەکەمجاریان بووە کارەکانیان بگۆڕن نیشانەکان توندتربووە تێیاندا”.

بە وتەی توێژەران، “کاتژمێرەکانی کارکردن، پەیوەندیی لەگەڵ کارمەندانی دیکە بەشێکن لەو گرفتانەی لە گۆڕینی کاردا زیاتر دەبن”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share