کەسێک دەستگیرکرا کە نەخوێندەوار بووە و خۆی وەک پزیشکی جوانکاری ناساندبوو

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە خۆی وەک پزیشکی جوانکاری ناساندبوو لە کاتێکدا نەخوێندەواربوو.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشیی نیشتیمانی عێراق، ئەو کەسە لە شاری کەربەلا دوای کۆکردنەوەی زانیاری و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر دەستگیرکراوە.

راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە لیكۆڵینەوەكاندا تۆمەتبارەكە دانی بەوەدا ناوە كە نەخوێندەوارە و تەنانەت خاوەنی بڕوانامەی سەرەتاییش نییە، بەڵام بڕوانامەیەکی بەشێوەی ئۆنڵاین لە ئیتنەرنێتەوە بەدەستخستووە.

دانی بەوەشداناوە، کە وۆرکشۆپی پەروەردەیی لەسەر نەشتەرگەری جوانکاری لەناو یەکێک لە کۆمەڵگە پزیشکییەکان بە شێوەیەکی بەردەوام رێکخستووە و وانەی وتووەتەوە

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێهێشتنی کارەکانی کۆمپانیایەکی بەریتانی لە فڕۆکەخانەی بەغداد نزیکبوو لە ڕاگرتنی سەرجەم گەشتەکان

کۆمپانیایەکی زەمینیی بەریتانی لە فڕۆکەخانەی بەغداد بەشێوەیەکی کتوپڕ کارەکانی ڕاگرت، ئەوەش بەپێی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق نزیکبووە لەوەی سەرجەم…
Total
0
Share