لە عێراق ئامێری دەنگدان و کارتی بایۆمەتری بۆ ساختەکاری ئامادەکرابوو

ئەگەرچی بەهۆی دەنگۆی دواخستنی هەڵبژاردنەوە، ساردییەک لە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن دەبینرێت، بەڵام وەک ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاشکرایکردووە، دەستگیراوە بەسەر ئامێر و کارتی بایۆمەتریدا، کە بۆ ساختەکاری ئامادەکراوە.

لە راگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئاشکرایکردووە ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون کەسانی پسپۆڕبوون لە بواری ساختەکاریدا و یەک ئامانجیان هەبووە ئەویش ساختەکردن بووە لە هەڵبژاردنەکە و دروستکردنی ئاژاوەگێڕی.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەوەشی وتووە، کە ئەو کەسانەی ئەو ئامێر و کارتانەیان پێگیراوە بۆلایەنێکی سیاسی کاریان کردووە.

هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق گەرموگوڕی پێوەدیار نییە و ڕۆژانەش هەواڵ لەبارەی دواخستنەکەیەوە بڵاودەکرێتەوە، بەشێک لەلایەنە شیعەکان لەگەڵ هەڵبژاردندا نین و ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە بەشداریکردن کشاونەتەوە، بەڵام بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ هەڵبژاردنەکە و داوای بەڕێوەچوونی پڕۆسەکەش دەکەن.

بابەتی پێشتر

لەسەر حوکمی لەسێدارەدانی کوردێک خەڵکی ڕۆژهەڵات نامەیەک بۆ ئیبراهیم رەئیسی دەنێرن

بابەتی دواتر

منداڵێک لە ئاوی دوکاندا خنکا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە عێراقە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، حسێن ئەمیر عەبدول لهیان وەزیری دەرەوە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدادی پایتەختی عێراق. میدیا ئێرانییەکان…
Total
0
Share