بەڕێوەبەری ناحیەیەک بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا

بەپێی زانیارییەکانی قائیمقامیەتی قەزای سۆران دوای نەخۆشکەوتنی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ گیانی لە دەستداوە.

قائمقامیەتی سۆران ڕایگەیاندووە، ” بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ھاوکارمان (فەیسەڵ حوسێن) بەڕێوەبەری ناحیەیی قەسرێ بە نەخۆشی کۆرۆنا ڕادەگەیێنین.”

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تا ئێستاش ئەو هەڵکشانەی ماوەی زیاتر لە مانگێکە لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستیپێکردووە، بەردەوامە و تەنها تەشەنەسەندنەکە کەمێک هێواش بووەتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاندووە، “تا ئێستاش هاوڵاتیان پێویستیان بە خۆپارێزی تەواو هەیە، چونکە ڤایرۆسەکە لەناو خەڵکدا بڵاوە و لەهەر کاتێکدا خەڵکی ئەگەری هەیە توشی نەخۆشییەکە ببێت.”

هاوکات حکومەتی هەرێم داوا لە هاوڵاتییان دەکات ڕوو لە ناوەندەکانی پێدانی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن، چونکە ئێستا ڤاکسینی پێویست لەبەردەستدایە و خۆکوتان یەکێکە لە ڕێگەکانی بەرەنگابوونەوەی ڤایرۆسەکە.

بابەتی پێشتر

ژمارەی ئەمریکییە کوژراوەکانی فڕۆکەخانەی کابول گەیشتە 13 سەرباز

بابەتی دواتر

لەسەر حوکمی لەسێدارەدانی کوردێک خەڵکی ڕۆژهەڵات نامەیەک بۆ ئیبراهیم رەئیسی دەنێرن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share