وڵاتێكی عەرەبی بڕیارێكی لە بەرژەوەندیی ڕەگەزگۆڕەكان دا

دادگای دەستووریی كوەیت دەڵێت، ئەو یاسایەی گۆڕینی ڕەگەز بە تاوان دەناسێنێت، نادەستوورییە.

ماددەی 198ی یاسای سزادانی كوەیت، گۆڕینی ڕەگەزی مرۆڤی بە تاوان ناساندووە، یاساكە ساڵی 1960 دەرچوێندراوە و ساڵی 2007 هەمواركراوەتەوە.

لە هەموارەكەی ساڵی 2007دا، سزا بۆ ئەو كەسانە دیاریكراوە كە ڕەگەزی خۆیان دەگۆڕن یاخود لاسایی ڕەگەزی بەرامبەر دەكەنەوە، سزاكە دەگاتە ساڵێك زیندانیكردن یان سەپاندنی سزای دارایی بە بڕی چەندین هەزار دۆلار بەسەر كەسەكەدا.

بەهۆی یاساكەوە، ئەوانەی لە كوەیت ڕەگەزی خۆیان گۆڕیوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی و فشاری كۆمەڵایەتی و توندوتیژیی جەستەیی بوونەتەوە، یەكێك لەوانە مەها متێڕی-یە كە چەندین جار لەلایەن پۆلیسی كوەیتەوە دەستگیركراوە و جارێكیان دوو ساڵ لە زینداندا بووە. بە وتەی خۆی، كاتێك لە گرتووخانەیەكی پیاواندا زیندانیكراوە، ڕووبەڕووی دەستدرێژیی سێكسی بووەتەوە.

چالاكوانانی كوەیت، بڕیارەكەی دادگای دەستووری بە دەستكەوت بۆ ڕەگەزگۆڕەكان پێناسەدەكەن. ئەو پارێزەرە كوەیتییەی داواكەی بەرزكردووەتەوە، بە بی بی سی-ی ڕاگەیاندووە، “بڕیارەكەی دادگا حوكمێكی ناوازەیە و ئازادی و دادپەروەری بۆ زۆرێك دەستەبەركردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆپیشاندانەکانی ئێران لە داواکاریی باشکردنی بژێوییەوە دەگۆڕێن بۆ سیاسی

لەمدواییانەدا ئێران خۆپیشاندانی جەماوەری بەخۆوەبینی، هۆکارەکەشی پاڵنەری ئابوری و زۆربوونی بێکارییە لە وڵاتەکەدا، لە کاتێکدا ئێستا نرخی کاڵا…
زیاتر ببینە

ئەحمەدی نەژاد: گەورەترین بەرپرسی ئێران بۆ ڕیشەكێشكردنی هەواڵگریی ئیسرائیل، خۆی سیخوڕی ئیسرائیل بوو

سەرۆكی پێشووی ئێران دەڵێت، بەرپرسی ڕوبەڕوبوونەوەی ئیسرائیل لە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران، خۆی سیخوری ئیسرائیل بوو. مەحمود ئەحمەدی نەژاد…
Total
0
Share