سه‌رچاوه‌كان: ئه‌حمه‌د مه‌سعود و تاڵیبان ڕێككه‌وتن

ئه‌حمه‌د مه‌سعود

سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵی پاكستان بڵاویانكرده‌وه‌، بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان و ئه‌حمه‌د مه‌سعود گه‌یشتوون به‌ ڕێككه‌وتن.

به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌، ئه‌مڕۆ بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان و ئه‌حمه‌د مه‌سعود و چه‌كداره‌كانى كه‌ ویلایه‌تی په‌نجشێریان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێرش نه‌كه‌نه‌سه‌ر یه‌كتر.

ویلایه‌تی په‌نجشێر، تاكه‌ ویلایه‌ت و ناوچه‌ی ئه‌فغانستان-ـه‌ كه‌ چه‌كدارانى تاڵیبان نه‌یانتوانیوه‌ كۆنترۆڵی بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌حمه‌د مه‌سعود كوڕی سه‌ركرده‌ى كۆچكردووى ئه‌فغانستان ئه‌حمه‌د شا مه‌سعود و هێزه‌كه‌ى له‌و ویلایه‌ته‌دا جێگیربوون و به‌شێك له‌ هێزه‌كانى سوپاى ئه‌فغانستان-یش كه‌ چه‌كیان دانه‌ناوه‌، چوونه‌ته‌پاڵ ئه‌حمه‌د مه‌سعود و چه‌ندین ڕۆژه‌ جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ویلایه‌ته‌كه‌ ڕاده‌ست ناكه‌ن و به‌ره‌نگاری تاڵیبان ده‌بنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵی پاكستان ئاشكرایانكردووه‌، ماوه‌ى دوو ڕۆژه‌ له‌ شارى شاریكار له‌ ویلایه‌تی په‌روان-ی ئه‌فغانستان دانوستاندن له‌نێوان تاڵیبان و هێزه‌كانى ئه‌حمه‌د مه‌سعوددا هه‌بووه‌ و سه‌رئه‌نجام ئه‌مڕۆ ڕێككه‌وتوون كه‌ هیچ لایه‌نێكیان هێرش نه‌كاته‌سه‌ر ئه‌وی تریان.

ڕوونیشیانكردووه‌ته‌وه‌، به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌، هه‌ردوولا هه‌وڵده‌ده‌ن چاره‌سه‌رێكی ئاشتییانه‌ بۆ ویلایه‌تی په‌نجشێر بدۆزنه‌وه‌ و به‌بێ شه‌ڕ كۆتایی به‌ ناكۆكییه‌كانیان بهێنن.

بابەتی پێشتر

سەركردەیەكی داعش لە هەولێر دەستگیركرا

بابەتی دواتر

چین داوا لە كۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی دەكات پشتیوانیی عێراق بكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share