لە لوبنان هێرشکردنە سەر بانکەکان دەستیپێکردەوە

لوبنان

ئەمڕۆ لە بەیروتی پایتەختی لوبنان جارێکی دیکە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی دژی ئەو کۆت و رێنماییانەی بۆ وەرگرتنەوەی پارە لە بانکەکان گیراونەتە بەر دەستیانپێکردەوە و هێرشکرایە سەر لقی چەند بانکێک.

میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردەوە، “ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشێک لەو هاوڵاتییانەی کە پارەیان لای بانکەکان ماوەتەوە و بەهۆی ئەو رێکارە توندانەی گیراونەتە بەر نەیانتوانیوە وەریبگرنەوە خۆپیشاندانیان لە بەیروتی پایتەخت دەستپێکرد”.

لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆدا بەشێک لە خۆپیشاندەران هێرشیانکردە سەر لایەنی کەم چوار بانک و ئاگریان تێبەردان.

ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی دوو ساڵە بەهۆی خراپبوونی دۆخی دارایی لوبنان بەشێک لە بانکەکانی ئەو وڵاتە مایەپوچبوون و ئەو هاوڵاتییانەشی پارەیان لە بانکەکان وەرگرتووە بە شێوەیەکی ئاسایی ناتوانن وەریانبگرنەوە، بەو هۆیەوە چەندین جار حاڵەتی هێرشکردنە سەر بانکەکان تۆمارکراوە.

هاوکات رۆژ بەرۆژیش بەهای لیرەی لوبنانی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دادەڕمێت و ئەمەش هێندەی دیکە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی نیگەران کردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند وڵاتێک هەنگاوی نوێ بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ سوریادا دەگرنەبەر

دوای ئەوەی تورکیا وەک یەکەم وڵات، دوبارە باڵیۆزخانەکەی لە سوریادا کردەوە، هاوکات چەند وڵاتێکی تریش لەنێویاندا عێراق، رایانگەیاندوە…
Total
0
Share