بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم خەرجدەكرێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ سالی 2021 دابەشدەکات.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، “لەم ڕۆژانەدا بەشی سێیەمی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 بەشێوەی چەکی بانکی دابەشی سەر ئەو جوتیارانە دەکەین کە ئەمساڵ گەنمیان ڕادەستی سایلۆکان کردووە”.

باسی لەوەشكردووە، لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕێكارە ئیدارییەکان دەستپێدەکەن و دواتر پارەكە دابەشدەکرێت بەسەر جوتیاراندا، لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتییەکانی بازرگانیی دانەوێڵە و بانکەکانی هەرێمی کوردستانەوە.

نەوزاد شێخ کامیل پشكی پارێزگاكانیشی لە پارەكە ڕوونكردووەتەوە:

سلێمانی: سێ ملیار و 941 ملیۆن دینار

هەولێر: دوو ملیار و 517 ملیۆن دینار

دهۆک: 381 ملیۆن دینار

بابەتی پێشتر

فەردەی تەنها بە 23 هەزار دینارە<BR> لە سلێمانی ئاردی خۆماڵی تاقیكرایەوە و نانێكی زۆر جوان دروستبوو

بابەتی دواتر

ئه‌مریكا: دوای 31ی ئابیش جێهێشتنی ئەفغانستان ڕێگەپێدراو دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێكی پێنج ساڵان خنكا

پۆلیسی ڕاپەڕین گیانلەدەستدانی منداڵێكی پێنج ساڵانی ڕاگەیاند و دەڵێت، لە ڕووبارێكی سنوورەكەدا خنكاوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، پاش…
Total
0
Share