فەردەی تەنها بە 23 هەزار دینارە
لە سلێمانی ئاردی خۆماڵی تاقیكرایەوە و نانێكی زۆر جوان دروستبوو

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ڕایگەیاند، لە سلێمانی ئاردی بەشەخۆراكیان كردووە بە نان و “نانێكی جوانی لێدەرچووە، بۆیە نانەواخانە و فڕنەكان خواستیان لەسەریەتی”، نرخەكەشی تەنها 23 هەزار دینارە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی بازرگانی، “نەسرین محەمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی و سۆران عەبدولغەفەر بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانی سلێمانی، به هاوكاری لەگەڵ لیژنەی هاوبەشی قائیمقامیەتی سلێمانی و سەندیكای فڕن و نانەواخانەكان، هەستان به تاقیكردنەوەی ئەو ئاردە خۆماڵییەی كە وەكو بەشی مانگی حەوت دابەشدەكرێت بەسەر هاوڵاتیاندا، نمونەی ئاردەکەیان كرد به نان و نانێكی زۆرجوانی لێدروستبوو”.

بەوتەی وەزارەتەكە، خاوەن فڕنەكان خواستی زۆریان لەسەر ئاردەكە بوو، ئەوەش وایكرد نرخی فەردەیەكی ئارد له شاری سلێمانی دابەزێت بۆ 23 هەزار دینار”.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم دووپاتیدەكاتەوە، لە هەوڵەكانی بەردەوامدەبێت بۆ دابەزاندنی نرخی ئارد تا ئاستی نرخی پێشووتر.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئاردی هاوردەكراو، نانەواخان و خاوەن فڕنەكان لەزۆربەی ناوچەكان گردبوونەوەیان ئەنجامدا و نرخی نان و سەمونیشیان بەرزكردەوە.

بابەتی پێشتر

توركیا چووە ژێرباری داواكاریی تاڵیبان و لە ئەفغانستان دەكشێتەوە

بابەتی دواتر

بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم خەرجدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share