كارەبای سلێمانی: ئێستا دەتوانن لەبەردەم ماڵەكان پارەی كارەبا بدەن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “ئاگاداری هاوڵاتییان و هاوبەشانی كارەبای سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی دەكەینەوە كە لە ئێستادا ژمێركاری كارەبا پسووڵەی كارەبا دەهێنێتەوە بۆ ماڵەكان و هاوڵاتییان دەتوانن لەبەردەم ماڵەكانیاندا پارەی كارەبا بدەن”.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، تكایە بەبێ بوونی ئەو نیشانانەی خوارەوە پارەی پسووڵەی كارەبا بەهیچ كەسێكی تر نەدەن كە بریتییە لە:-

كارمەندانی ژمێركار هێلەكی تایبەتیان پۆشیووە كە (لۆگۆ)ی وەزارەتی كارەبای لەسەر نەخشێندراوە.

ژمێركار باج و مۆری تایبەتیان بەو كارە پێیە.

كارەبای سلێمانی جەختدەكاتەوە، “وەرگرتنی پارەی كارەبا لای ماڵەكان وەك ئاسانكارییەكە بۆ هاوڵاتییان كە خۆیان نەچن بۆ بنكەكانی پارەدانی كارەبا، هەروەها كەڵەكەنەبوونی قەرزی كارەبا و هاوڵاتییان ئاگاداردەكەین كە لەئێستادا تەنها پارەی خەرجی مانگانەی كارەبا وەردەگیرێت و قەرز وەرناگیرێت، هەر كەسێكیش خۆی بیەوێت دەتوانێت قەرزی كارەباكەی هەمووی یاخود بەشێوەی قیست بدات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییان لە داخستنی شەقامێک ئاگاداردەکاتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی بەکرەجۆ و دەوربەری دەکاتەوە، شەقامێکی سەرەکیی ئەو ناوچەیە دادەخرێت. سەرۆکایەتیی…
Total
0
Share