ئه‌مریكا: دوای 31ی ئابیش جێهێشتنی ئەفغانستان ڕێگەپێدراو دەبێت

بلینكن: تاڵیبان پابه‌ندبووه‌ به‌ به‌ڵێنه‌كه‌ی بۆ ده‌ستوه‌رنه‌دان له‌ پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، تاڵیبان لەدوای 31ی ئاب-یش ڕێگە دەدات بە جێهێشتنی ئەمریكییەكان و ئەو ئەفغانییانەی مەترسییان لەسەرە.

ئەنتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، مه‌زه‌نده‌ ده‌كه‌ن نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار هاوڵاتیی ئه‌مریكی بیانه‌وێت ئه‌فغانستان جێبهێڵن و تائێستا نزیكه‌ی چوار هه‌زار و 500 كه‌سیان له‌و ژماره‌یه‌ گواستووه‌ته‌وه‌.

دووپاتیشیكردەوە، “هیچ ئه‌مریكییه‌ك و خانه‌واده‌كه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت ئەفغانستان جێبهێڵن، به‌ته‌نها جێناهێڵین”.

“تاڵیبان دوای 31ی ئابیش ڕێگەده‌دات‌ به‌ ئه‌مریكییەكان و هاوڵاتییانی وڵاتانی دیكه‌ و ئه‌و ئه‌فغانییانەی مه‌ترسییان له‌سه‌ره‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت وڵاتەكە جێبهێڵن”، بلینكن وای وت.

ئاشكراشیكرد، لە 14ی ئابەوە تائێستا 82 هەزار كه‌سیان له‌ ئه‌فغانستانه‌وه‌ گواستووه‌ته‌وه‌، كه‌ نزیكه‌ی 19 هه‌زاریان لەماوەی 24 كاتژمێردا بووە و وتی، “تاڵیبان پابه‌ندبووه‌ به‌ به‌ڵێنه‌كه‌ی بۆ ده‌ستوه‌رنه‌دان له‌ پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ و تائێستا دووچاری ڕێگرییه‌كی ئه‌وتۆ نه‌بووینه‌ته‌وه‌”.

بابەتی پێشتر

بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم خەرجدەكرێت

بابەتی دواتر

هەڕەشەی تیرۆریستیی سەر فڕۆكەخانەی كابول زیادیكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share