بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی: کێشەی کەمی زەیتمان نەماوە

بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی ڕایدەگەینێت، کێشەی کەمیی زەیت نەماوە و بگرە زەیتی زیادە هەیە و خراوەتە کۆگاوە.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ماوەیەک لەمەوبەر کێشەی کەمی زەیتمان هەبوو، تەنانەت زەیتی چەندین مانگی ساڵی رابردوومان دابەشنەکردبوو، بەڵام لەماوەی ئەم مانگەدا زەیتێکی زۆرمان خستووەتە بازاڕەوە، سەبەتەی هەشت و یەکمان دابەشکردووە و ئەمڕۆ لە دابەشکردنی سەبەتەی دووەم تەواوبووین، بگرە زەیتی زیادەشمان ماوەتەوە.

وتیشی، هاوڵاتی ئازادە ئەو بەشەخۆراکەی کە وەریدەگرێت، بە بریکارەکەی دەفرۆشێتە یان وەریدەگرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: مۆڵەتە نوێیەكە نێودەوڵەتی نییە تەنها بۆ هەرێمی كوردستان و عێراقە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، مۆڵەتی شۆفێری كە سیستمێكی دیجیتاڵییە، بەڵام نێودەوڵەتی نییە، تەنها بۆ هەرێمی كوردستان وعێراقە.…
Total
0
Share