وەزارەتی بازرگانی: هەر ماركێت و بازرگانێك نرخی هێلكە بەرزبكاتەوە سزادەدرێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕێگەنادەن نرخی سەبەتەی ھێلکە لە پێنج ھەزار دینار زیاتر بفرۆشرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانی بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی نرخی ھێلکە و بۆئەوەی بازرگان و خاوەن دوکان و مارکێتەکان بە ئارەزووی خۆیان نرخی ھێلکە بەرزنەکەنەوە، بڕیاریاندا ھەر شوێنێک نرخی سەبەتەی ھێلکە بەرزبكاتەوە سزابدرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر ماركێتێك سەبەتەی هێلكە لە پێنج ھەزار دینار زیاتر بفرۆشێت، سزا دەدرێت و شوێنەکەی دادەخرێت.

بابەتی پێشتر

ئێلیزیێ: ماكرۆن پشتیوانیی فەڕەنسا بۆ هەرێمی كوردستان دووپاتدەكاتەوە

بابەتی دواتر

لە موسڵ چەند توشبوویەكی كۆرۆنا تووشی كەڕووی ڕەش بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

45 ملیار دینار گەیشتە هەرێم

ئەمڕۆ بەغداد 45 ملیار دیناری دیکەی شایستە داراییەکانی جوتیاران گەیشتە هەرێمی کوردستان. غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
Total
0
Share