وەزارەتی كارەبا داواكارییەك ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكات

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، داوا له‌ هاوڵاتییان ده‌كات، ئه‌وانه‌ی پێوه‌ریان بۆ به‌ستراوه‌ به‌كارهێنانی كاره‌با له‌ 40 ئه‌مپێر كه‌متر بكه‌نه‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژی داهاتوودا سیسته‌می پێوه‌ری زیره‌ك له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان نوێده‌كرێته‌وه‌.

له ‌ئاگادارینامه‌یه‌كدا وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردووە، “پڕۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك ئاگاداری ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی كاره‌با ده‌كاتە‌وه‌ كه‌ پێوه‌ری زیره‌كیان بۆ به‌ستراوه‌ به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی كاره‌باكانیان له‌ 40 ئه‌مپێر كه‌متر، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژی داهاتوودا سیسته‌می پێوه‌ری زیره‌ك له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان نوێده‌كرێته‌وه‌”.

باسی لەوەشكردووە، “ده‌بێت هاوبه‌شانی كاره‌با له‌ 40 ئه‌مپێر كه‌متر كاره‌با به‌كاربهێنن بۆئه‌وه‌ی دووربن له‌ كوژانه‌وه‌ی كاره‌باكه‌یان، نوێكردنه‌وه‌ی سیسته‌می پێوه‌ری زیره‌كیش به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی چه‌ند گرفتێكی ته‌كنیكیه‌ كه‌ له‌هه‌ندێك پێوه‌ری زیره‌ك ڕوویدابوو”.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەك: كاریگەری هەندێك لە ڤاكسینەكان پاش نزیكەی شەش مانگ كەمدەكات

بابەتی دواتر

ئێلیزیێ: ماكرۆن پشتیوانیی فەڕەنسا بۆ هەرێمی كوردستان دووپاتدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروان یاروەیس: داوامانكرد لە یاسای بودجەدا بڕە پارەیەك بۆ ئاوەدانكردنەوەی هەڵەبجە تەرخانبكرێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، خوێندنەوەی دووەم و گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای پارێزگابوونی هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share