كاروان یاروەیس: داوامانكرد لە یاسای بودجەدا بڕە پارەیەك بۆ ئاوەدانكردنەوەی هەڵەبجە تەرخانبكرێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، خوێندنەوەی دووەم و گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای پارێزگابوونی هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەواوبووە و دەنگدان ماوە و ئومێدەوارن ئەو پڕۆسەیەش تێپەڕێت.

كاروان یاروەیس پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا لیژنەی هەرێمەكان لەگەڵ لیژنەی یاسایی راپۆرتی خۆیان لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە خوێندەوە و لەلایەن پەرلەمانتارانەوە دەستخۆشی لە حكومەت و پەرلەمان كرا بۆ ئامادەكردنی ئەو پڕۆژەیاسایە.
راشیگەیاند، ئێمە وەكو فراكسیۆنی یەكێتی داوامانكرد لە یاسای بودجەدا بڕەپارەیەك بۆ ئاوەدانكردنەوەی هەڵەبجە تەرخانبكرێت، چونكە كاتێك قەزایەك دەكرێتە پارێزگا پێویستی بە ئاوەدانكردنەوە و خزمەتگوزاریی زیاترە و لەگەڵ ئەوەشدا حكومەتی عێراق گرنگی بە ژینگەی هەڵەبجە بدات.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشیكرد، “پڕۆژەیاساكە تەنها پەسەندكردنی ماوە و ئومێد دەكەین بەر لە دەستپێكردنی پشووی پەرلەمان پەسەندبكرێـت”.

بابەتی پێشتر

راپەڕین.. گەنجێک لەلایەن کچێکی تەمەن 17 ساڵەوە کوژرا

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی و محەمەد شیاع سودانی لە بەغداد كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستوەردانی خێزان و نەگونجان دوو هۆكاری سەرەكیی جیابوونەوەن لە هەرێمی كوردستان

دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، ئامارێكی لەبارەی هۆكارەكانی جیابوونەوەی هاوسەرگیری بڵاوكردەوە و سەرەکیترین هۆکاری جیابوونەوەش دەستێوەردانی خێزانییە. دەستەی ئاماری…
Total
0
Share