گریزمان هیچ پەیوەندییەکی بە بەرشلۆنەوە نەما

یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید سەرکەوتوو بوو لە یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی ئەنتوان گریزمان بەشێوەیەکی هەمیشەیی.

ئەمڕۆ دووشەممە، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئاشکرایکرد، کە گرێبەستی ئەنتوان گریزمان تاوەکو 2026 واژۆکراوە، بەو واتایەی گرێبەستی یاریزانە فەرەنسییەکە لە خواستنەوە کراوە بە هەمیشەیی.

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت، کە ئیدارەی “ڕۆخی بلانکۆس” لەم وەرزەدا بڕیاریدا لە یارییەکاندا تەنها 30 خولەک بەشداری بە فەرەنسییەکە بکات، بەو هۆیەشەوە کەمتر لە لەسەددا 45ی یارییەکانی ئەنجامدەدا و ناچارنەدەبوون 40 ملیۆن یورۆ بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکەی پێشکەشی بەرشلۆنە بکەن.

بۆ دەربازبوون لەم فێڵە کارگێڕییە، ئیدارەی خوان لاپۆرتا بڕیاریدا نرخەکەی بۆ نیوە داببەزێنێت (نرخی ڕاستەقینەی 40 ملیۆنە)، لەپێناو ئەوەی پەیوەندی بە یانە زەبەلاحەکەی مەدریدەوە بکات، لەم ئەرکەشدا سەرکەوتوو بوون.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: دابینكردنی نەوتی سپی لە بەغدادەوە گەیشتە ئەنجام و تەنها گواستنەوەی ماوە

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید جێگرەوەی بنزیمەی لە هۆڵەندا دۆزییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share