باوەڕناکەیت ملیاردێرەکانی جیهان چ کارێکیان کردووە

لە کاتێکدا دەوڵەمەندترین کەسانی جیهان سەرنجێکی زۆریان لەسەرە بەوەی ئەو بڕە پارەیەیان بە چ کارێک کۆکردووەتەوە، زۆرێک دەڵێن چۆن سەرەتا دەستیانپێکرد؟ ئایا وەک دەوترێت بە کەوچکێکی زێڕین لە دەمیانەوە هاتەدەرەوە؟

بەڵام راستییەکەی شتێکی جیاوازە دیارترین کەسایەتی و دەوڵەمەندەکانی جیهان بە کاری بچوک و سادە دەستیانپێکردووە، ئەمە دیارترینیانن:

ئیلۆن مەسک، کە لە ڕیزبەندیی یەکەمی دەوڵەمەندترینەکانی جیهاندایە، سەرەتا بە کاری کشتوکاڵی و دواتر پاککردنەوە دەستیپێکردووە، مەسک لە باشووری ئەفریقا لەدایکبووە، دواتر لەگەڵ خێزانەکەیدا ناچاربوون ڕووبکەنە کەنەدا بۆ ژیانێکی باشتر، دامەزرێنەری کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکس و خاوەنی کۆمپانیای تویتەر، سەرەتا لە کەنەدا روویکردووەتە کێڵگەیەکی میوە بۆ هاوکاریکردنی خێزانەکەی، دواتر بۆ پارەیەکی کەمێک باشتر چووەتە کارگەیەکی دارتاشی و کاری پاککردنەوەی کردووە.

ئێستا بەپێی ریزبەندییەکانی فۆربس ئیلۆن مەسک دەوڵەمەندترین کەسی جیهانە و خاوەنی 187.5 ملیار دۆلارە.

ئۆپرا وێنفری، پێشکەشکاری ناوداری ئەمریکی کە یەکێکە لە ژنە ملیاردێرەکانی جیهان، بە زۆر قۆناغی سەختدا تێپەڕیوە باوکی ئۆپرا سەرتاش بووە و دایکی پاککەرەوەی ماڵان، لە تەمەنی هەرزەکاریدا ئۆپرا لە فرۆشگایەکی بچوکدا کاردەکات بۆ دەستکەوتنی بژێوی، بەڵام زۆر نامێنێتەوە و روودەکاتە رادیۆیەکی ناوخۆیی وەک پەیامنێر کاردەکات.

ئۆپرا بەپێی فۆربس ئێستا خاوەنی 2.5 ملیار دۆلارە.

وارن باڤێت، سەرمایەدار و ملیاردێری ئەمریکی باڤێت سەرەتای کارکردنی بە رۆژنامە فرۆشتن لەسەر پاسکیلێکی بچوک دەستپێکردووە، کاتێک تەمەنی تەنها 13 ساڵ بووە.

سامانەکەی باڤێت ئێستا دەگاتە 110.2 ملیار دۆلار، لە پلەی پێنجەمی دەوڵەمەنترینەکانی جیهاندایە.

مارک کوبان، یەکێکە لە سەرمایەدار و ملیاردێرە دیارەکانی ئەمریکا، لە بنەڕەتدا روسییە، ئەو ملیاردێرە ئەمریکییە یەکێکە لەو کەسانەی لە بنەڕەتدا روسییە و کاتێک منداڵبووە لەگەڵ خێزانەکەیدا کۆچیکردووە بۆ روسیا.

ئەو ملیاردێرە سەرەتای کارکردنی دەگەڕێتەوە بۆ تەمەنی 12 ساڵی بەهۆی هەژاریی خێزانەکەیەوە، بە فرۆشتنی عەلاگەی خۆڵ دەستیپێکردووە.

ئێستا سامانەکەی دەگاتە 4.6 دۆلار بەپێی ریزبەندیی فۆربس.

بیلگەیتس، دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت سەرەتای کارکردنی لە تەمەنی 13 ساڵییەوەر بە کاری پرۆگرامین دەستپێکردووە.

ئێستا سامانەکەی 106 ملیار دۆلارە و پێنجەم دەوڵەمەندترینی جیهانە.

بابەتی پێشتر

دەستگیرکردنی 23 ئەفغانی لە ناوەڕاستی عێراق راگەیەندرا

بابەتی دواتر

134 ملیار دینار لە پارەی دزراو خرایە بانكی رافیدەینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share