مانچستەر سیتی کۆتا ئۆفەر پێشکەشی تۆتنهام دەکات

یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی، لەم هەفتەیەدا کۆتا ئۆفەر بۆ گواستنەوەی هاری کەین پێشکەشی یانەی تۆتنهام دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “تێلیگراف”ی بەریتانی، وادەی گواستنەوەکانی هاوینەی 2021 تەنها هەشت ڕۆژی ماوە، یانەی مانچستەر سیتی لەم هەفتەیەدا کۆتا ئۆفەری خۆی بۆ گواستنەوەی هاری کەین پێشکەشی یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز دەکات، ئەگەر جەمسەرەکان بە ئۆفەرەکە قایلبن دەبێت وردەکاری بۆندەکە لە ماوەی حەوت ڕۆژدا یەکلاییبکرێتەوە.

لەپێشوودا سیتی بڕی 120 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی شێرەکەی ئینگلتەرا پێشکەشکرد، بەڵام دانیێل لیڤی سەرۆکی سپێرز بۆندەکەی ڕەتکردەوە، بۆیە هەموو ئەگەرەکان بەو ئاڕاستەیەن شێخانی ئیمارات بۆ کۆتاجار زیاتر لەو بڕە پێشکەشبکەن، کە ڕەنگە بگاتە سنووری 150 ملیۆن پاوەند، ئەوەش ئەو نرخەیە کە لەپێشوودا بەرامبەر کەین داواکراوبووە.

کەین لەدوای گەڕانەوەی لە پشووەکانی هاوینی 2021، نەیتوانی لەدەستپێکی ئامادەکارییەکانی وەرزدا ئامادەبێت، بەڵام لە دوايین ڕوبەڕوبوونەوەی یانەکەی بەرامبەر وڵڤەرهامپتن بەشداری پێکرا.

بابەتی پێشتر

کیمیچ و بایرن لە گەڕان بەدوای ناسناوەکان بەردەوامدەبن

بابەتی دواتر

گروپی چەکداری سوڵتان موراد "ئەشکەنجە"ی دانیشتووانی عەفرین دەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشته‌ی یارییه‌کانی ئه‌مشه‌و به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، چه‌ندین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرنگ له‌ چێوه‌ی پاڵاوتنه‌کانی ئه‌مریکای باشوور ئه‌نجامده‌درێن، له‌ ئه‌وروپاش یاریی لوتکه‌ له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌کانی به‌لجیکا…
Total
0
Share