یونایتد یاری لوتکەی لە پاریس بردەوە و بەرشلۆنە فرینسڤاروشی ڕاماڵی

 

ئەمشەو، سێشەممە شەش ڕوبەروبوونەوەی دیکەی دەستپێکی گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ ئەنجامدران، یانەکانی بەرشلۆنە و لازیۆ و لایپزیگ بردنەوەیان تۆمارکرد و یاری لوتکەی پاریس و یونایتد بە بردنەوەی ئینگلیزییەکان کۆتاییهات.

لە یاریگای پارک دی فرانس یانەی پاریس سانت جێرمان لە یاری لوتکەدا میوانداری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی کرد.

تایمی یەکەم بە گۆڵێکی بێبەرانبەر لە بەرژەوەندی شەیتانە سوورەکان کۆتاییهات، گۆڵەکەش بە لێدانی سزا لە خولەکی 23 لەلایەن برونۆ فێرناندیزی پۆرتوگالیەوە تۆمارکرا.

لە تایمی دووەمدا تۆماس توخێل لە ڕووی تاکتیکیەوە هاوسەنگی بەدەستهێنایەوە، گووشاری بەردەوامیان خستەسەر گۆڵی داڤید دی خیا تاوەکو لە خولەکی 55 ئانتۆنی مارتیال بە هەڵە گۆڵی یەکسانکردنەوەی یارییەکەی تۆمارکرد.

لە کاتێکدا هاندەران پێیانوابوو یارییەکە بەرەو یەکسانبوون دەڕوات، لە خولەکی 87 مارکۆس ڕاشفۆرد گۆڵی دووەم و پێشەنگی ڕێد دێڤلزی تۆمارکرد، یارییەکەش بە دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی یانەی میوان کۆتاییهات.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەدا، یانەی بەرشلۆنە لە نو کامپ میوانداری یانەی فرینسڤاروشی هەنگاری کرد و بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک یارییەکەی لێبردەوە.

تاکە گۆڵی یانەی میوان لە خولەکی 70 لەلایەن ئیهۆر خاراتینەوە تۆمارکرا، پێنج گۆڵەکەی بارساش لە خولەکەکانی 27 و 42 و 52 و 82 و 89 بە پێیەکانی مێسی، فاتی، کۆتینیۆ، پیدرۆ لۆپێز، عوسمان دیمبیلیەوە تۆمارکران.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا یانەی لازیۆی ئیتاڵی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک بردنەوەی بەرانبەر بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی تۆمارکرد، هەروەها یانەی لایپزیگی ئەڵمانی لە یاریگای ڕێدبول ئارینا بردنەوەی بەرانبەر ئیستانبوڵ باشاکشەهیری تورکی بەدەستهێنا، یانەی چێڵسی ئینگلیزیش بەبێ گۆڵ بەرانبەر ئیشبیلیەی ئیسپانی یەکسانبوو.

ئەنجامەکانی ئەمشەو:

زینیت 2-1 کلەپ بروج

چێڵسی 0-0 ئیشبیلیە

ستاد ڕینس 1-1 کراسنودار

بەرشلۆنە 1-5 فرینسڤاروش

لازیۆ 1-3 بوروسیا دۆرتمۆند

لایپزیگ 0-2 ئیستانبوڵ باشاکشەهیر

پاریس سانت جێرمان 2-1 مانچستەر یونایتد

بابەتی پێشتر

یوڤانتۆس و کلەپ بروج بە بردنەوە شریتی چامپیۆنزلیگیان بڕی

بابەتی دواتر

هاشمی، قوربانییەك 100 ڕۆژ لە چاوەڕوانیی دۆزینەوەی بكوژانی دا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share