دیزاینی ناوماڵی کلاسیک

دیزاینی ناوماڵی کلاسیک، لە دیزاینی ناوماڵی یۆنانی و ڕۆمانییە کۆنەکانەوە هاتووە. ئەم جۆرە دیزاینکردنە پابەندە بە ڕێکوپێکی و هاوسەنگی و هارمۆنییەکی تەواوەوە. دیزاینی کلاسیک هیچ توخمێکی مۆدێرن یان کاریگەریی مۆدێرنی بەسەرەوە نییە. لەبری ئەوە، لە قووڵایی شێوازێکی نەریتییانەوە داڕێژراوە. بۆ ئەوەی دیزاینی کلاسیک لە دیزاینەکانی دیکە جیابکەینەوە، گرنگە بیرۆکەی پشت پێکهێنەرە سەرەکیی دیزاینەکە بزانین.

ئەو ژوورانەی بە شێوازێکی کلاسیک دیزاین دەکرێن، پێکهێنەری سەرەکی گەورەی تێدایە؛ ئاگردانێکی گەورە، مێزێکی گەورە یاخود پلیکانەیەکی گەورە. هەر کە دیزاینەرێک پێکهێنەرێکی سەرەکیی ژوورەکەی هەڵبژارد، ئیتر هەموو کەلوپەلەکانی دیکەی ژوورەکە بەپێی دیمەنی پێکهێنەرە سەرەکییەکە ڕێکدەخرێن.
بیرۆکەی پشت دیزاینکردنی ژوورێک بەشێوازی کلاسیکی، درککردنە بە هاوئاهەنگییەکی تەواو. ئەگەر دیزاینێکی ناوماڵی کلاسیک، لە ناوەڕاستدا بکرێت بە دووبەشەوە، ئەوا لایەکی ژوورەکە وێنەی لاکەی دیکە دەداتەوە. هەموو شتێک؛ هەر لە ڕووناکییەکانەوە تا دەگات بە شێوازی دانانی وێنەیەک لەناو ژوورێکی کلاسیکدا دەبێت تەواو ڕێکخراو بن.
ئەو ڕەنگانەی کە لە دیزاینی ناوماڵی کلاسیکدا بەکاردێن، عادەتەن سرووشت ئیلهامبەخشیانە. نیلی، قاوەییەکان، زەرد، سەوز و ڕەنگی خۆڵی، وەک ڕەنگی قوڕ کە زۆرجار لە شوێنە کلاسیکەکاندا دەبینرێت. لەپاڵ ئەم ڕەنگانەشدا، دەکرێت ڕەنگی ڕەش بۆ چوارچێوەی ئەو کەلوپەلە گرنگانە بەکاربهێنرێت کە لە ژوورەکەدان. کەلوپەلی وەک پایەی ڕۆمانی و پەیکەرۆچکەی شکاو و کووپەی گەورە لە چوارچێوەی دیزاینی کلاسیکدا دادەنرێن.
وەک زۆربەی ئەو ماددە و کەرەستانەی لە شوێنی کلاسیکدا بەکاردەهێنرێن، دەبێت بیر لە قوماشیش بکرێتەوە، وەک کەتان و لۆکە و ئەو قوماشانەی دیکە کە بۆ دروستکردنی وێنایەکی کلاسیکی بەکاردەهێنرێن. ئەو دیزاینەرەشی ئارەزووی هەبێت لەڕێی قوماشەوە کەمێک ڕەنگی دیکە بۆ دیزاینە کلاسیکەکە زیاد بکات، دەبێت قوماشی خام و ئاوریشم لەگەڵ کەتان و لۆکەکەدا بەکاربهێنێت. بەزۆری قەدیفەش بەکاردەهێنرێت، ئەگەرچی باشتروایە بۆ کەلوپەل و جلوبەرگی سەربازی بەکاربهێنرێت.
کە پرسەکە دێتە سەر ئەرزیی ژوورەکە، دیزاینی ناوماڵی کلاسیک لەو ماددە و کەرەستانە تێناپەڕێت کە ڕۆمانی و یۆنانییە کۆنەکان بەکاریان هێناون، کە تەختە و ماربڵ و تەختەبەردین و بەرد باشترین هەڵبژاردەیان بووە. ماربڵ و بەرد دەتوانرێت بەشێوازێکی ئەندازەیی دابنرێت بۆ ئەوەی دیمەنێکی سەرنجڕاکێش و وردئەژمارکراو پیشانبدات.
زەخرەفەکان دەکرێت لەگەڵ دیزاینی ناوماڵی کلاسیکیدا تێهەڵکێش بکرێت، بەڵام مەرجیشە ئەو زەخرەفانە عادەتی بن. زەخرەفەی خەتخەت باشترین بژاردەیە بۆ ژووری کلاسیک. ئەڵبەت شوێنی کلاسیک-دیزاینکراو بۆ هەموو کەس نییە، بەوپێیەی سەرسامکەر و جادووگەرانەیە.
بابەتی پێشتر

پشیلەکان لە ئەستەنبوڵ پیرۆز سەیردەکرێن

بابەتی دواتر

کارگەی دروستکردنی جلوبەرگی ژێرەوەی ژنان لە سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share