بایدن لەگەڵ وڵاتانی جی حەوت دۆخی ئەفغانستان تاوتوێ دەكات

سبەی، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا بەشێوەی ئۆنلاین لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی گروپی (G7) کۆدەبێتەوە و تاوتوێی دۆخی ئەفغانستان دەکەن.

جێن ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە کۆبوونەوەی سەرکردەی وڵاتانی گروپی (G7) کە سبەینێ سێشەممە بەڕێوەدەچێت، تاوتوێی سیاسەتی ئەفغانستان و ھەماھەنگی لە بابەتی گواستنەوەی هاوڵاتییان لە کابولی پایتەختەوە دەکەن.

ساکی، باسی لەوەشكردووە، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی ھاوکاری مرۆیی بۆ ئەفغانستان و پاڵپشتیکردنی پەنابەرانی ئەفغانیش تاوتوێ دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆریای باکوور هەڕەشەی ئەتۆمی دەکات: ئامادەین بۆ هەموو پێکدادانێکی سەربازی لەگەڵ ئەمریکا

سەرۆکی کۆریای باکوور ئەمرۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، بەتەواوی ئامادەن بۆ هەموو جۆرە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی لەگەڵ ئەمریکا. ئاژانسی فەرمیی کۆریای…
Total
0
Share