پشیلەکان لە ئەستەنبوڵ پیرۆز سەیردەکرێن

کە فڕۆکەکەم گەیشتە ئاسمانی ئەستەنبوڵ، بوسفۆر دەرکەوت، بیرم لە گرتنی فۆتۆی جوانی دیمەنە تەلارسازی و کەلتوورییەکان دەکردەوە.

یەکێک لە خۆشترین بەشی پیشەی فۆتۆگرافیم ئەوەیە کە لەڕێی لێنسەکەمەوە چەندین جێگەی نوێ دەدۆزمەوە. لە ئەستەنبوڵ نەمدەتوانی چاوەڕێ بکەم تا وێنەی لایەنی جیاوازی نێوان ژیانی کۆن و مۆدێرن بگرم – گومەزی بیزەنتییە و منارەی پێچاوپێچ لە بەرانبەر کۆکتەیلی باڕەکان و گەلەرییە هونەرییەکاندا. بەڵام دوای چەند ڕۆژێک گەڕان بە شەقامە بەردڕێژە بەپێچوپەناکانی شارەکەدا، سەرم سووڕما بە شتێکی تەواو جیاواز: پشیلەی سەر شەقامەکانی ئەستەنبوڵ.

دانیشتنی شاهانەیان لەسەر خاولیی تورکی لە بازاڕی گەورە و دانیشتن لەسەر زەوییە مەڕمەڕەکەی ئایا سۆفیا. پشیلە توکنەکان، کە ژمارەیان بە زیاتر لە یەک ملیۆن خەمڵێنراوە، لە هەموو شوێنێک هەن.

دوای سەرسامبوون بەدیار سەقفە سەرسووڕهێنەرەکەی ئایا سۆفیاوە، سەیری خوارەوەم کرد و پشیلەیەکم بینی کە لەسەر زەوییە مەڕمەڕییەکە دانیشتبوو. سەرەڕای بوونی ئەو هەموو گەشتیارە، زۆر هێمن دەردەکەوت. کەمێک پرسیارمکرد و دۆزیمەوە کە ناوی گلییە و ماوەی ١٤ ساڵە لە کەنیسەکەدا دەژی. لەو کاتەوە ناوبانگی پەیدا کردووە: ساڵی ٢٠٠٩ باراک ئۆباما سەردانی پشیلەکەی کردووە و لە ئینستاگرام ١٣ هەزار فۆڵۆوەری بۆزیادبووە.

کاتێک بە ناوچەی کۆدیکۆ مۆدادا دەڕۆیشتم، بە لای ئەم دوو پشیلەیەدا ڕۆیشتم کە لە دەرەوەی دوکانێکدا دەستبازییان دەکرد. نەمتوانی نەوەستم و وێنەی ئەو دیمەنە جوانە نەگرم.

ئەم پشیلەیە وەک ئەوەی لەسەر ئەرک بێت، لەسەر کۆمەڵێک قەوان دانیشتووە، لە تۆمارگەیەک لە بیۆگلو. وەک ئەوەی پاسەوانی دوکانەکە بێت.

لە پیاسەیەکی دوای نانی نیوەڕۆدا، ئەم ژنەم بینی کە خواردن بە پشیلەیەکی سەر شەقامەکە دەدات. دواتر زانیم کە ئەمە کارێکی ستانداردی شارەکەیە و زۆرێک لە دانیشتووان لایان ئاساییە خواردنەکانیان لەگەڵ دابەش بکەن.

لە کاتی بازاڕکردن لە شەقامی تەقسیم، شەقامی سەرەکیی ناوچەی کاراکۆی، گەیشتم بە کۆمەڵێک خۆپیشاندەر کە هاواریان دەکرد و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە چاودێری دەکران. چاوم لەو کۆمەڵەیەوە چووە سەر پشیلەیەکی ناوەڕاستی ڕێگەکە. بوونی ئەو پشیلەیە لەناو ئەو گرژییەدا هەستێکی ئارامبەخشی دەبەخشی.

دوای چەند ڕۆژێک مانەوە لە شارەکەدا، فێر بووبووم کە دەچوومە ڕێستۆرانتەکان بە دوای پشیلەکاندا دەگەڕام. لە یەکێک لە ڕێستۆرانتەکاندا، پشیلەیەکی بچووکم بینی کە لەژێر مێزێکی بەتاڵدا خۆی شاردبووەوە. داوای هیچی نەدەکرد تەنیا دانیشتبوو، بەشەرمەوە سەیری دەوروبەری دەکرد. دڵنیام ئێوارە کەسێک پاداشتی ئەو ئاقڵیەی کردووە.

بابەتی پێشتر

داودئۆغڵو حزبەکەی دامەزراند؛ بەڵێنی کۆتاییهێنان بە سیستمی "سەرۆکایەتی"ی ئەردۆغان دەدات

بابەتی دواتر

دیزاینی ناوماڵی کلاسیک

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیزاینی ناوماڵی کلاسیک

دیزاینی ناوماڵی کلاسیک، لە دیزاینی ناوماڵی یۆنانی و ڕۆمانییە کۆنەکانەوە هاتووە. ئەم جۆرە دیزاینکردنە پابەندە بە ڕێکوپێکی و…
Total
0
Share