فەڵەستین هۆكارە.. وەزیری ناوخۆی ئیسرائیل هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی حكومەتەكەی دەكات

وەزیری ناوخۆی ئیسرائیل، هەڕەشەی ڕووخاندنی حكومەتی وڵاتەكەی دەكات و دەڵێت، “دەوڵەتی فەڵەستین دانامەزرێت”.

ئیلیت شاكید، وەزیری ناوخۆی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەماوەی تەمەنی ئەم كابینەیەی حكومەتی ئیسرائیل-دا دەوڵەتی فەڵەستین دانامەزرێندرێت و هەڕەشەی ڕووخاندنی حكومەتی وڵاتەكەی كرد، ئەگەر وەزیری دەرەوە، كە بڕیارە دوای نزیكەی دوو ساڵی دیكە ببێتە سەرۆك وەزیران، بڕیاربدات دانوستاندن لەگەڵ فەڵەستینییەكاندا بكات.

یائیر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلە و دوای تەواوبوونی ماوەی سەرۆك وەزیرانییەكەی نەفتالی پینێت، ئەو دەبێت بە سەرۆك وەزیران، بەوپێیەی ماوەی كابینەی حكومەت بەسەر دوو سەرۆك وەزیراندا دابەشدەكرێت.

بەگوێرەی ئێستگەی ئیسرائیل، هەڕەشەكەی وەزیری ناوخۆ، كاردانەوە بووە بەرامبەر بە وتەیەكی وەزیری دەرەوەی ئێستای ئیسرائیل و سەرۆك وەزیرانی داهاتووی ئەو وڵاتە كە ڕایگەیاندبوو، پشتگیری لە دامەزراندنی هەردوو دەوڵەتی ئیسرائیل و فەڵەستین دەكات.

ئیلیت شاكید، وەزیری ناوخۆی ئیسرائیل دەڵێت، “بژاردەی دامەزراندنی دوو دەوڵەت لە كارنامەی ئەم حكومەتەدا نییە”، بۆیە ئەو ژنەوەزیرە هەڕەشەی ڕووخاندنی ئەم كابینەیە و هەر كابینەیەكی تری حكومەتی وڵاتەكەی كرد ئەگەر پشتیوانی لە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین بكات.

بابەتی پێشتر

وڵڤەرهامپتن 0-1 تۆتنهام

بابەتی دواتر

هاککەران کامێراکانی زیندانی ئەوین هاکدەکەن و چەند ڤیدیۆیەک بڵاودەکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەرتی تەندروستیی ئەفغانستان لە قەیراندایە.. پزیشكی بێمووچە و نەخۆشخانەی بێدەرمان

دوای مانگێك لە كۆنترۆڵكردنی ئەفغاستان لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە، كەرتی تەندروستی لەو وڵاتە بەرەو هەرەسهێنان دەچێت، نەخۆشخانەكانیش بێدەرمان و…
Total
0
Share