پزیشکیان: ئیسرائیل دەیویست ناڕەزایەتی لەناو خەڵکی ئێراندا دروستبکات بەڵام نەیتوانی

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، ئیسرائیل دەیویست ناڕەزایەتیی گشتیی خەڵکی ئێران دروستبکات، بەڵام ئامانجەکانی بەدینەهات.

مەسعود پزیشکیان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ حکومەتی وڵاتەکەی رایگەیاند، جەختدەکەینەوە لەسەر خێراکردنی قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە، بەر شوێنی نیشتەجێبوون و شوێنە گشتییەکانی ئێران کەوتووە.

وتیشی، جگە لە هەموو رێکارە پێویستەکان بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی شەڕی ئیسرائیل، پێویستە گرنگی بدرێت بە لایەنی دەروونیی هاوڵاتییان و بریندارانی شەڕەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئیسرائیل ئامانجی بوو ناڕەزایی گشتیی خەڵکی ئێران دروستبکات و هەوڵی بۆ ئەوە دەدا، بەڵام بەهۆی رۆشنبیری و بەهێزیی ئیرادەی خەڵکی ئێرانەوە، بەو ئامانجە نەگەیشت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیدارەی خۆسەر: دیمەشق گەمارۆی سەر کۆبانێی لانەبردووە

ئیدارەی خۆسەر رایدەگەیەنێت، سەرەڕای رێککەوتنەکان، بەڵام حکومەتی دیمەشق گەمارۆی سەر کۆبانێی لانەبردووە. ئیدارەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، حکومەتی دیمەشق…
زیاتر ببینە

هەسەدە لەسەر کشانەوەیان لە دێرحافر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، حکومەتی دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی پێشێلکردووە. هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر بنەمای…
زیاتر ببینە

راپۆرتێکی ئەمریکی بڕی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران ئاشکرادەکات و ئێران رەتیدەکاتەوە

ئاژانسی بلومبێرگ ئاشکرای کرد، چاودێرانی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی کە هەفتەی رابردوو لە ئێران بەڵگەکانیان دەستکەوتووە دەریدەخەن، ئێران یۆرانیۆمی…
Total
0
Share