دەیان مانگی دەستكرد بۆ فەراهەمكردنی ئینتەرنێت لە سەرانسەری جیهاندا هەڵدران

مووشەكی (سویوز)ی ڕوسی لەژێر سەرپەرشتیی گروپی (ئاریان سپەیس)ی ئەوروپی بە 34 مانگی دەستكردی كۆمپانیای (وان وێب)ی بەریتانییەوە ڕەوانەی بۆشایى ئاسمان كرا، كە ئامانج لێی فەراهەمكردنی ئینتەرنێتی خێرایە لە سەرجەم ناوچەكانی جیهاندا.

مووشەكەكە لە بنكەی بایكۆنور-ی ڕوسی لە كازاخستان هەڵدرا، وەك ئەوەی لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ڕوسی (ڕۆسكۆسمۆس)دا هاتووە.

وان وێب دەیەوێت بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای (بهاراتی)ی هندی تۆڕێكی ئینتەرنێتی جیهانی تا كۆتایی ساڵی 2022 پێكبهێنێت، كە پشت بە 648 مانگی دەستكرد دەبەستێت.

بەپێی گرێبەستەكە لەگەڵ ئاریان سپەیس، 16 پرۆسەی هەڵدانی مووشەكی سویوز لەنێوان كانونی دووەمی 2020 تا كۆتاییەكانی 2022 ڕەوانە دەكرێن.

لەئێستادا زۆر پرۆژەی دەستەبەركردنی ئینتەرنێت لەسەر ئاستی جیهان لەڕێی تۆڕی مانگە دەستكردەكان لەئارادان.

بۆ ئەوەش سەدان مانگی دەستكرد بە دەوری گۆی زەویدا جێگیركراون بەمەبەستی فەراهەمكردنی ئینتەرنێت، پێشتر كۆمپانیای (سپەیس ئێكس)ی بۆشایی ئاسمان كە خاوەنەكەی ئیلۆن مەسك-ی ملیاردێرە زیاتر لە 1500 مانگی دەستكردی جێگیركردووە، لەچێوەی تۆڕی (ستارلینك).

جیف بیزۆس-ی دامەزرێنەی ئەمازۆن-یش پڕۆژەیەكی هاوشێوەی لەژێر ناوی (كویبەر)دا هەیە.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ئاوی عێراق: ئاستی ئاوی بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان زۆر دابەزیون

بابەتی دواتر

 یوسف دیمیر ڕیکۆردێکی دیکە دوای مێسی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share